کۆمەڵێک لە خوێندکارانی بەشی موزیکی کۆلێژی هونەر وەک سوپریزێک بەرهەمێکی هونەرییان لە ڕەند گەلەری و ڕیستۆرانتی پرۆنتۆی شاری سلێمانی پێشکەش کرد.
ئامادەبووان پێشوازییەکی گەرمییان لە هونەری ئەم خوێندکارانە کرد و بە کارێکی بەرز و نوێ وەسفیان کرد. ئەو پڕۆژە هونەرییە وەک بەشێک لە پێداویستی خوێندن پێشکەشی زانکۆ کراوە.
گۆرانیی (هانا) لە ووتنی کچە گۆرانیبێژ (هێدی جەبار)، تێکستی (توانا حەمە) موزیکی (ڕێبین سالار).
ژەنیاران لەم بەرهەمە هونەرییە :
ڤایۆلین : ئاڵان کامیل
ڤیۆلا: توانا حەمە
کلارنێت: بەڵێن عەزیز
عود: ڕەوەند کەمال
پیانۆ: ڕێبین سەڵاح
سەنتوور: ڕێبین سالار.