زانا دزەیی : ھونەرمەندی بەئەزموون باکوری رایگەیاند، تائێستاش عاشقی ئەم کچە گوێ بە گوارەیە کە لەتەمەنی لاوێتیدا گۆرانی “مەلەنگێنە”ـی بۆ گوتووە.
باکوری، تەمەن ٨٥ ساڵ لە لێدوانێکیدا رایگەیاند “تائێستا عاشقی ئەو کچەم کە ئاھەنگێکی بووکگواستنەوە لەکۆیە بینیم و شایی دەکرد، دیمەنی لەبەرچاوم قەت ون نابێت، ئەوەش وایکرد گۆرانییەکم لەسەر ئەو دانا بەناوی (مەلەنگێنە گوارەکەت)، پێشتر کچی وا جوان و سەرنجڕاکێشم نەبینی بوو”. ھەروەھا گوتیشی “ئێستاش عاشقی ئەو کچە لەدڵمدا ماوە و جوانی پێکەنین و نازکردن و جوانی گوارەکەی لەبیروھزی مندا ماوە”.