زانا دزەیی: پەرواز حوسێن یەکەم گۆرانی خۆی لە رەواندوز کلیپ کرد، کە گۆرانییەکی نیشتیمانییە.
پەرواز حوسێن دوای ساڵێک لەبێدەنگی و بێ بەرھەمی، ھەفتەی رابردوو یەکەم گۆرانی خۆی لەرەواندوز کلیپ کرد کە گۆرانییەکی نیشانیمانییە بۆ کوردستان، کە داوای پێکەوەژیان دەکات و دەڵێ وەرن بۆ ئاوەدانی کوردستان و لێرە سەقامگیرە ھەیە.
کەسێک لە ستافی کلیپسازەکە بە(سڤیل)ـی راگەیاند “پەرواز جلێکی کوردی بەکارھێناوە کە رەنگی جلی پێشمەرگەیە، ئەمەش بۆ یەکەمجار جلی پێشمەرگە لەسەر جلی کوردی ئافرەتان دیزاین بکرێت، کە لەلایەن دیزاینەری بەناوبانگی کورد ئەسعەد ئامادە کراوە”. بڕیارە بەم نزیکانە کلیپەکە بڵاوبکرێتەوە.