عه‌مار كوڤی، تاقه گه‌نجه كورده‌كه‌ی ناو ئه‌ره‌ب ئایدڵ رایگه‌یاند له‌سه‌ر ناوی پێشمه‌رگه ده‌ركرام، چونكه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌قامه بڵێم له‌لایه‌ن mbc ئاگادار كرامه‌وه ئه‌و مه‌قامه نه‌ڵێم.
عه‌مار كوڤی، رایگه‌یاند:”پێش ئه‌وه‌ی گۆرانی (من خه‌م ده‌ریا) بڵێم %70 ده‌مزانی كه ده‌رده‌كرێم، چونكه پێش ئه‌وه ئاگاداریهكم بۆ هات له كه‌ناڵی mbc پێیان وتم ئه‌و مه‌قامه مه‌ڵێ، من وتم هه‌ر ده‌یڵێم”.
وتیشی:”بۆ من زۆر ناخۆش و شه‌رمه‌زاری بوو له به‌رنامه‌كه بێمه ده‌ره‌وه و گۆرانی بۆ پێشمه‌رگه نه‌ڵێم، ویستم به‌و گۆرانییه دڵی خه‌ڵكی وڵاتی خۆم خۆش بكه‌م، چونكه وڵاتی من برینداره و زۆر شه‌هیدی داوه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:”ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆرانییه‌م بۆ پێشمه‌رگه نه‌وتایه، به‌دڵنیایه‌وه یه‌كه‌م ده‌بووم،په‌شیمانیش نیم،چونكه قوربانیم بۆ وڵاته‌كه‌مدا”.
عه‌مار كوڤی،ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد:”به‌رنامه‌یه‌ك ناوی ئه‌ره‌ب ئایدڵ بێت، زۆر زه‌حمه‌ته بتكه‌نه ئایدڵ، چونكه یاسای ئه‌وان عه‌ره‌ب ئایدڵه”.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)




































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






