زانا دزەیی: دەرھێنەرێکی کورد ئاشکرای دەکات بیرۆکەکەی لەبارەی دروستکردنی فیلمێک لەسەر “شەمی سەردەم” کەوتە سەرسکە و لە بەھاری ئەمساڵ وێنەی دەگیرێت.
تەنیا کەریم، دەرھێنەری فیلمی کچی کافرۆش و لەلێدوانەکەیدا بۆ (سڤیل) ئاماژەی بۆ دەکات، دەمێکە بیرۆکەی ئەوەی ھەبووە داستانی “شەم” بکاتە فیلمێکی سینەمایی، ئێستا ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردن نزیک بۆتەوە و گوتی “بڕیارمانداوە لە بەھاری ئەمساڵدا وێنەگرتنی فیلمەکە دەست پێ بکەین، بەناوی (شەمی سەردەم)، چونکە من ناچمە ناو داستانەکەی، بەڵکو بەروانگەی خۆم وەکو دەرھێنەر کاری لەسەر دەکەم، کە لەسیناریۆ و دەرھێنانی خۆمە”.