سارا عومەری نووسەر لە پەیجی فەرمی خۆی نووسیویەتی:
سڵاو ئازیزان، ڕۆژی شەممە بۆ جاری سێھەم، برا بچکۆلانە بەھرەمەندەکەی من، ئایندە Ainda ی تەمەن تەنھا ١١ ساڵان بە سەما و گۆرانی، لە قۆناغی پێش کۆتایدا بەشداری بەرنامەی Denmark’s Got Talent ی کرد بە گۆرانی ھونەرمەند Christopher بە ناوی Told You So، کە توانی سەرنجی لیژنەی دادوەران بە تەواوەتی بۆ خۆی ڕابکێشێت لەو بارەیەوە خاتوو سارا عومەر لەپەیجی تایبەتی خۆی رایگەیاند
قۆناغی پێش کۆتای ئەم بەرنامەیە کراوە بە دوو بەشەوە، بەشی یەکەمیان ڕۆژی شەممە بوو و بەشی دووھەمیان ڕۆژی شەممەی داھاتوو دەبێت. لە ھەر قۆناغێکدا سێ بەشداربوو ڕەوانەی فاینەڵی بەرنامەکە دەکرێن و ئەو بەشداربووانەی، کە ڕەوانەی فاینەڵی بەرنامەکە ناکرێن لە سەرەتادا دەبێت چاوەڕوانی بڕیاری دادوەرانی بەرنامەکە بکەن. یاسای بەرنامەکە وەھایە، کە بە ھەردوو قۆناغەکە شەش بەشداربوو ڕەوانەی فاینەڵی بەرنامەکە دەکرێن. بەدەر لەوە کارتێک بەدەستی لیژنەی دادوەرانەوەیە بە ناوی ( وایڵد کارد )، ئەم کارتە دەدرێت بەو بەشداربووەی، کە زۆرترین سەرنجی لیژنەی دادوەرانی بۆ تواناکەی خۆی ڕاکێشاوە.
سارا عومەر نووسیویەتی لە ئێستادا ئایندە نەنێردراوەتە قۆنای کۆتاییەوە و لە ھەمان کاتیشدا بە یەکجاری لە بەرنامەکە دوور نەخراوەتەوە، چونکە چاوەڕێی وەڵامی دادوەران دەکەین، کە بڕیار وایە ھەتا سێ شەممەی داھاتوو بە بوون و بە نەبوون بەشداربووەکان یەکلایی بکرێنەوە و کارتەکەی دەستیان ببەخشن.
ھەروەھا نووسویەتی: گومانی تدا نییە، کە ئێمە وەک خانەوادەی ئایندە، ھیوادارین ئایندە ئەو بەشداربووە بێت، کە کارتی بەردەوامبوونی دەدرێتێ، چونکە دەزانین ئەم منداڵە چەندە دڵی بەم بەرنامەیە خۆشبووە و چەندە پێوەی ماندوو بووە. ئایندەی شیرین بە تەنھا لە ڕێگەی تواناکەی خۆیەوە و چاڵە قوڵەکەی ڕوومەتییەوە توانیویەتی سەرنجی زۆرترینی بینەران و لیژنەی دادوەران بۆ خۆی ڕابکێشێت.
لە کۆتایدا سارا عومەر نووسیویەتی: من وەک خوشکی گەورەی ئایندە و باقی خێزانەکەمان، ئەوەمان بە ئایندە وتووە، کە ئەنجامی بەرنامەکە بە ھەر شێوازێک تێپەڕبێت، گرنگ ئەوەیە، کە ئایندەی گوڵ لە تەمەنێکی زۆر منداڵیدا بە ھۆی توانا و بەھرەمەندییەکەیەوە توانویەتی وەک یەکەم منداڵ لە وڵاتی دانیمارک لە قۆناغی یەکەمی بەرنامەی Denmark’s Got Talent دا بەڵێی ئاڵتونی وەربگرێت و لە قۆناغی دووھەمی بەرنامەکەدا ببێتە یەکەمی بەرنامەکە و زۆرترینی دەنگی بینەران بۆ ئەو بێت، کە ئەمەش خۆی لە خۆیدا جێگای شانازی ئایندە و خێزانەکەیەتی.
ھاوکات سوپاسی خۆی و بنەمالەکەشی دوپات کردەوە بۆ ھەموو ئەوانەی، کە دەنگیان بۆ ئایندە داوە و دەلێت : نزا دەکەین ئایندە یەکێک بێت لە بەشداربووانی فاینەڵی بەرنامەی تەلێنت لە وڵاتی دانیمارک. ئەمەش ڤیدیۆی پێرفۆڕمەنسی ھەناسە شیرینەکەی من، ئایندەیە، کە ئێوارەی شەممە ڕاستەخۆ بەشداربوو لە قۆنای پێش کۆتایدا.
بۆ بینینی ڤیدیۆی بەشداریکردنی ئایندە، کرتە لەسەر ئەم لینکە بکە