زانا دڵشاد دزەیی: کلیپە تازەکەی ھێلی کە تیبەتە بۆ پێشمەرگە نزیکەی ١٥ دەفتەر دۆلاری تێدەچێت و بڕیارە لە مانگی داھاتوودا بڵاوبکرێتەوە.
بەپێی سەرچاوەیەکی نزیک لەکۆمپانیای bmb گروپ کە لەئێستادا سپۆنسەری کارەکانی ھێلی لەڤ دەکات تایبەت بە(سڤیل)ـی راگەیاند “کلیپە تازەکەی ھێلی لەڤ بەکوالێتی و شێوازێکی ستانداردی جیھانی بەرھەمھێنراوە، ستافی کلیپەکە دەرھێنەر و کلیپسازی ھۆلیۆدن، کە نزیکەی بڕی ١٥ دەفتەر دۆلاری ئەمەریکی تێچووە”. ئەم سەرچاوە راشیگەیاند، بڕیارە وایە لەمانگی داھاتوودا کلیپەکە بڵاوبکرێتەوە.
لەوبارەیەوە (سڤیل) پەیوەندی بە کەسێکی نزیک لەھێلی لەڤ کرد، بەڵام ناوبراو نەیویست ناوی بھێنرێت گوتی “ھەموو کارەکانی ئەم کلیپە لەلایەن bmb کراوە، ستافەکەش ئەمەریکی بوون، بەڵام ئەوە راست نییە کە ١٥ دەفتەری تێچووە، ١٠ رۆژی دیکە کلیپەکە بڵاودەبێتەوە”.
ھەروەھا گوتیشی “کلیپەکە لەناو لەمیحرەری خازر کیلۆ مەتر لەداعشەوە دووربووین و گوێمان لە دەنگی تەفە دەبوو، ئێمە ھەموو بەرپرسیاریەتییەکمان خستەسەر ئەستۆی خۆمان تەنیا بۆ ئەوەی کارێکی جیاواز بکەین”.
جێی ئاماژەیە ئێستا کارەکانی ھێلی لەڤ لەلایەن کۆمپانیای bmb گروپ سپۆنسەری دەکرێ و خەرجی کلیپ و گۆرانی و مێکاپ و ھاتوچۆی بۆ دابین دەکرێ، کە پێشتر ئەو کۆمپانیایە ھەمان کاری بۆ دەشنێ ئەنجام دەدات، بەڵام دوای ھاتنی ھێلی لەڤ ئەوان گرێبەستیان لەگەڵ دەشنێ ھەڵوەشاندەوە، بەھۆیەوە دەشنێ تووشی شۆک بوو، ئێستا ناتوانێ کاری ھونەری ئەنجام بدات و گەڕایەوە ھۆڵەندا، ئەوەش وایکرد دەشنێ و ھێلی لەڤ بکەونە دژایەتیکردنی یەکتر.