هونەرمەند ئەیوب عەلی بەمەبەستی شانازی کردن بە کورد بوون و کوردستانی خۆی گۆرانی تریفەی پێکەنین بۆ کوردستان دەچڕێت.
وەک تاکێکی نێو کۆمەڵگەی کوردی و هەستی نیشتیمان پەروەرانەی خۆی ئەیوب عەلی بە گۆرانی تریفەی پێکەنین هەڵویستی خۆی بەرامبەر پیرۆزی خاکی کوردستان پیشان دەدات و باس لە نەبەردی و توانای تاکی کورد دەکات لە روبەروو بوونەوەی ئەو بارودۆخە نەخوازراوانەی کە بەرۆکی ووڵاتەکەی گرتوە هەم لە مێژووی کوردستان و هەم لەسەردەمی ئەمڕۆ.
ئەیوب عەلی بۆ پاڵپشتی وورەی پۆڵاینی کورد و کوردستانیان بە نەغمە و ئاوازی نیشتیمان پەروەرانە هەڵوێستی خۆی دەردەبڕێت و پێی وایە کە وەک هونەرمەندێک ئەرکی سەرشانی ئەو دەوڵەمەند کردنی کەلتوری کوردی و بەرەو پێشبردنی ئاوازی بەپێزی نەتەوەییە و چیرۆکی نەبەردی کورد، لە ڕێگەی ریتم و دەنگ و ئاوازەوە پێناسە دەکات.
تریفەی پێکەنین لە تێکستی بارزان هەستیار و ئاواز و ئامادەکردنی بڕیار رەشید و لەوێنەگرتنی هەردی عومەرە.
ئەیوب عەلی سوپاسی ئەو وێنەگرانە دەکات کە رێگایان پێداوە وێنەکانیان لە کلیپی گۆرانیەکە بەکار بهێنن.
بۆ بینینی کلیپی تریفەی پێکەنین ئێرە کلیک بکە
زیرەک ژیدار
بەڕێوەبەری کارەکانی ئەیوب عەلی