گه‌شه‌کردنی شانۆ په‌یوه‌ست بووه به ژینگه‌یه‌کی جێگیر و بۆته داواکارێکی بنچینه‌یی بۆ شاکاره مرۆڤایه‌تییه‌کان که له‌لایه‌ن گریگهکان به‌رهه‌م هێنراون. چونکه ئه‌م بارودۆخه واته ژینگه‌ی نه‌گۆر وا ده‌خوازێ شانۆ لایه‌نی فکری ده‌وڵه‌مه‌ند بکات وه‌کو پێداویستییه‌کی مرۆڤایه‌تی. چونکه له شانۆدا راستگۆیی گرنگتر به دیار ده‌که‌وێت. به شێوه‌کی زیندوو ده‌توانێ گوزارشت له داخوازییه‌کان و ئێش و ئازه‌ره‌کانی جه‌ماوه‌ر بکات .
مرۆڤ توانستێکی راده‌به‌ده‌ره له داهێنان، هه‌موو ئه‌و گۆرانکاریانه‌ی له سه‌ر ئاستی جیهان رووده‌ده‌ن ناتوانن بوونی شانۆ ره‌ت بکه‌نه‌وه، هه‌ندێک بۆچوون هه‌یه ده‌ڵێن شانۆ بۆته به‌شێک له رابردوو، که‌ناڵه‌کان ئێستا جێگای شانۆیان گردۆته‌وه له‌رێگه‌ی شاشه‌کان ده‌توانن جه‌ماوه‌ر بۆ خۆیان رابکێشن.
به‌ڵام جه‌ماوه‌ری شانۆ جیاوازه له‌گه‌ڵ بینه‌ری شاشه‌کان، په‌یوه‌ندی شانۆ و جه‌ماوه‌ر زۆر له یه‌کتری نزیکه و تێکه‌ڵبوونێکی رۆحی له نێوانیان دروست بووه به‌جۆرێک زۆرجار له رێگه‌ی شانۆ جه‌ماوه‌ر له دوای نمایش رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان خۆپیشاندانیان کردووه، یان مانیان گرتووه به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێ کردنی ئامانجه‌کانیان. که‌واته، ئه‌و کاریگه‌رییه‌ی شانۆ هه‌یه‌تی له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر زۆر زیاتر و به‌هێزتره له که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنه‌کان ئه‌گه‌ر چی ته‌له‌فزیۆنه‌کان راسته‌وخۆ ده‌چنه ماڵه‌کان به‌ڵام ناتوانێت جه‌ماوه‌ر وه‌کو شانۆ کۆبکاته‌وه و به‌شێوه‌یه‌کی زیندوو و به‌کۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵیان بدوێت.
هه‌ر چه‌نده جه‌ماوه‌ر به ئاره‌زوی خۆی ده‌توانێ سه‌یری که‌ناڵه‌کان بکات ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستییه‌تی ببینێت له‌هه‌رلایه‌نێکه‌وه بێت وه‌کو: ئایینی، سیاسی، حزبی، په‌روه‌رده‌یی، گۆرانی، فیلم، ده‌نگوباس، جلوبه‌رگ و.. چه‌ندین پێشنیار کران که نمایشه شانۆییه‌کان بگۆڕدرێت بۆ نمایشی ته‌له‌فزیۆنی بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ران له ماڵی خۆیان نمایشه‌کان ببین له جیاتی بچن بۆ هۆڵه‌کانی شانۆ، به‌ڵام ئه‌م پێشنیارانه ره‌تکرانه‌وه شانۆ هه‌ر به زیندویه‌تی مایه‌وه و ده‌مێنیته‌وه له به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک:
– شانۆ کۆنترین هونه‌ره و هونه‌ره‌که‌ی له هه‌موو شارستانییه‌کان پێشکه‌ش کراون (عێراق،میسر، گریگ، رۆمانی و هتد..).
– هونه‌ری شانۆ پشت به لاساییکردنه‌وه ده‌به‌ستێت واته لاساییکردنه‌وه‌و نواندن و ده‌ورگێڕان .
– زیندوویی و راسته‌وخۆیی یه‌کێکه له‌و سیفهتهنهی که شانۆ هه‌یه‌تی، تاکه هونه‌ره به‌بێ هیچ به‌ربه‌ست و فاکته‌رێک ئه‌کته‌ر رووبه‌ڕووی جه‌ماوه‌ر ده‌بێته‌وه .
– هونه‌ری شانۆ دیارده‌یه‌کی رۆشه‌نبیرییه گوزارشت له پێشکه‌وتنی شارستانیه‌تی فکری ده‌کات له هه‌موو رویه‌که‌وه، جگه له‌وه‌ی ئاوێنه‌ی هیوا و ئامانجه‌کانی جه‌ماوه‌ره.
– نمایشی شانۆیی کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو هونه‌ره‌کانه، هه‌ر بۆیه ناوزه‌د کراوه به (باوکی هونه‌ر)، چونکه هونه‌ری شێوه‌کاری و موزیک و سه‌ما و گۆرانی و.. له‌خۆده‌گرێت.
نووسینی کامه‌ران حاجی ئه‌لیاس