زانا دزەیی: دەشنێ دوای دوو ساڵ ونبوون لە راگەیاندنەکان و بێدەنگبوون لەکاری ھونەری، دەچێتەوە بەرخوێدن.
دەشنێ لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە دەست بە خوێدن دەکاتەوە و نوسیوویەتی “دڵخۆشم بەو بڕیارەی کە خۆم داومە، مرۆڤەکان ئەگەر بتوانن ھەموو شتێکت لێ بسەنن، بەڵام ناتوانن ئەوەت لێ بسەنن کە لەمێشک و دڵی خۆتدایە”. ھەروەھا لە پۆستی دووەمی ئەوەی نووسیووە “یارمەتیم بدەن کام بوار ھەڵبژێرم بۆ خوێندنی ماستەر، ژینگە یان نووسین”.
بەپێی ئەم دوو پۆستە بێت دووبارە دەشنێ دەست بەخوێندن دەکاتەوە و بەتەواوی لەکاری ھونەری دووردەکەوێتەوە، کە دوو ساڵە نەیتوانیووە بەرھەمی نوێ دروست بکات و بێتە مەیدان رکابەری ھاوتابەھێزەکەی بکات، کە ھێلی لەڤە.