باران ، کچە گۆرانی بێژی ئێرانی تازەترین بەرهەمی خۆی بڵاو کردەوە لەماوەی دوو هەفتە زیاتر لە نیو ملیۆن بینەری هەبوو.
تایەهەت، ناونیشانی تازەترین گۆرانی کچە گۆرانی بێژی ئێرانی باران-ە لە ئاوازی هونەرمەندی ئێرانی شەهیادەو لە وڵاتی ئەمریکا وێنەی گیراوە. ئەو کلیپە لەماوەیەکی کورت توانی سەرکەوتنێکی بەرچاو بەدەست بهێنێت.
باران کە بەزمانی فارسی گۆرانی دەلێت و لەدایکبووی رۆژهەلاتی کوردستانەوەو لە چەند چاوپێکەوتنێکی بۆ میدیا کوردی و ئێرانییەکان ، کورد بوونی خۆی دوپاتکردۆتەوەو دەشلێت شانازی بەکورد بوونی خۆمەوە دەکەم چونکە کورد بوون بۆ من هەموو شتێکە.
ئەو کچە گۆرانیبێژە لەماوەی رابردوو لەمەراسیمێکدا کە لە ولاتی ئەڵمانیاو بەئامادەبوونی چەندین هونەرمەندی ناوداری عەرەبی و جیهانی بەرێوەچوو ، خەڵاتی سێوی گەورەی مۆسیقای بۆ ساڵی ٢٠١٥(apple music 2015 (وەک باشترین کچە هونەرمەندی گەنجی ئێرانی پێبەخشرا.
لەمەراسیمەکە و لە وتەیەکدا لەبەردەم ئامادە بووان هونەرمەندی ناوداری عەرەب ” ئەحلام ” لەبارەی باران وتی : بەرلەوەی خەڵاتەکەم وەربگرم دەمەوێت لەبارەی ئەو کچە شۆخوشەنگە قسە بکەم ، ئەمرۆ کە گوێبیستی دەنگی باران بووم بە دەنگە خۆشەکەی جێگەی خۆی لەناو دڵم کردەوە، ئەو کە لە سەرەتای تەمەنیەتی هیوایەکی زۆرم پێیەتی وە ئایندەیەکی زۆر باشی لێ چاوەڕوان دەکرێت. وتیشی من هەر لە خۆمەوە بۆچونی خۆم دەرنابرم ، بە وپێیەی یەکێکم لە دادوەرانی بەرنامەی ” ئەرەب ئایدل دەڵێم لە دوای هونەرمەندی ناوداری ئێران ” گوگوش ” من تۆم خۆشدەوێت باران
لە مەراسیمەکە جگە لە باران ، چەندین گەورە هونەرمەندی ناوداری دیکەی جیهان خەڵاتی ” سێوی گەورەی مۆسیقایان پێبەخشرا لەوانە ” ئەحلام ، هونەرمەندی لوبنانی هەیفا وەهبی ، ئەندریا ، شاب خالید . فیدایی ، ئیدوارت مایە خەلاتی گەورەی مۆسیقا(( big apple music 2015 هەموو ساڵ جارێک دەدرێتە سەرکەوتوترین هونەرمەندانی جیهان . .
لەلێدوانێکدا لەبارەی کارەکانی داهاتوویدا باران وتی ” بە نیازی تۆمارکردنی گۆرانییەکی کوردیم لەگەڵ هونەرمەندێکی گەورەی کورد کە ناوەکەی وەک سوپرایزێک دەیهێلمەوە . هاوکات لە بەرنامەی کارەکانمدا خەریکی چەندین کۆنسێرتم لە ئەوروپا و ئەمریکا ، لەوانە ٢١ نۆڤەمبەر لە واشنتۆن و ٣١ دیسەمبەر لە شاری هامبۆرگ کۆنسێرتم دەبێت. هاوکات وتیشی نامەوێ تەنیا خۆم بە چالاکی هونەری ببەستمەوە هەر بۆیە ئێستا خەریکی ئامادەکردنی کەمپینێکم بۆ هاوکاری کردنی هەژاران ئەویش لە رێگای هاندانی خەڵک .
لینکی ستایشی هونەرمەند (ئەحلام) سەبارەت بە هونەرمەند (باران) لە فەیسبووکەوە لێرەوە ببینە