هاوشێوەی پێشبڕکێ هونەرییەکانی وەک The Voice, Arab Idol کوردانی تاراوگە لە سوید بەمزوانە لە بەرنامەی Kurdistan Got Stars خەونی سەدان گەنجی کورد دەهێننە دی.
لە کۆتا هەفتەی مانگی نۆڤەمبەری ٢٠١٥ و لە شاری ستۆکهۆڵمی سوید یەکەم بەرنامەی Kurdistan Got Star تۆمار دەکرێت.
لە کوردستان گۆت ستارس دەنگە شاراوەکان لە پێشبڕکێیەکی گۆرانی ووتندا ڕوبەڕووی لیژنەی هەڵسەنگاندن دەبنەوە. بەشداربووان بە چوار قۆناغدا تێدەپەڕن و لە کۆتایی مانگی فێبرواری ٢٠١٦ فایناڵی یەکەم وەرزی بەرنامەکە دەبێت و یەکەمی بەرنامەکە لە پەخشێکی ڕاستەوخۆدا دەستنیشان دەکرێت.
ئامادەکردنی بەرنامەی Kurdistan Got Stars ئێستاکە لە قۆناغی کۆتاییدایە و کەناڵێکی ئاسمانیی کوردیی سپۆنسەری سەرەکی ئەم بەرنامەیە دەبێت. وا بڕیایشە لەم هەفتەیەدا یەکەم پرۆمۆی بەرنامەکە تۆمار بکرێت.
ستافی بەرنامەی کوردستان گۆت ستارس پێک دێت لە:
ـ لیژنەی هەڵسەنگاندن لە چوار کەسی ئەکادیمی و هونەریی پێکدێت. ـ ـ ـ-گروپی موزیکیش لە یانزە موزیکژەن پێک دێت کە پێنچ لە موزیکژەنەکان سویدین و سێ فارس و سێکەی تر کوردن.