من شانازی بەگەڕەکی تەیراوە دەکەم کەوا خاوەنی پێگەیاندنی دەیەها کەسایەتی بەتوانای ناو لاپەڕەکانی مێژوە بەدەیان کەسانی رۆشنبیرو هونەرمەندی بەرچاوی پێگەیاندوە زۆربەی ناودارەکانی شاری هەولێر دانیشتوی ئەم گەڕەکە هەژار نشینەبوون،
تەنانەت لەسەردەمی شەڕە گەڕەکیشدا گەر بێئەدەبی نەبێت لۆتیەکانی بەمەردی دەستیان دەوەشاندو ناحەقیان لەکەس قبوڵ نەدەکرد و هەمیشە سەردەکەوتن، بیرم دێت لەشەڕە بەردەقانیدا تەنانەت ئەیانتوانی تورکومانەکانی دانیشتوی ناو قەڵای هەولێریش ڕاو بنێن و هەمویان بۆ ماڵەوە بنێرنەوەو بگەنە سەرقەڵاکە، ئەگەرچی نابێت شانازی بەهیچ جۆرە شەڕێک بکرێت بەڵام ئەمە ڕاستیەکەو لەڕابوردودا بونی هەبوەو دەبێت وەک خۆی بگێڕدرێتەوە.
هونەرمەندی گەڕەکی منداڵیم کاک زەکەریا ئەو کوڕە ئێسک سوک و خوێن شیرینەبوو کەوا لەکارە تەنز ئامێزەکانی ئەو سەردەمەمدا بەلێدانی ئۆرگەکەی بەردەمی جوانترین و نایابترین مۆسیقای بەشێوەیەکی کۆمیدی لەگەڵ ڕیتمی بڕگەکانی مۆنۆلۆژەکانم لێدەدا، لەسەرەتای نۆوەدەکانیش جگە لە کاک ئازاد کوردی من تاکە کەسی کوردستان بووم کەوا زۆر بەچڕی بەشارو شارۆچکەکانی کوردستان دەگەڕاموو هونەری مۆنۆلۆژم وەک شانۆی گەڕۆک لەسەر پشتی عارەبانەی لۆریەکان پێشکەش دەکرد، وادیارە کاک ئازاد هەرزوو کوردستانی بەجێهێشت و لەوڵاتی هۆڵەندا بەمەبەستی خوێندن داگیرسایەوە. ئەوەی گرینگە ئەمەوێت باسی لێوە بکەم ئایا کێ بەرپرسیاری یەکەمە لەوەی هونەرمەند زەکەریا ببێت بەو کەسەی کەوا زۆربەی هاوڕێکانی نەناسێتەوەو وەک ئەوە وابێت هەرگیز کوڕی ئەم گەڕەکە پڕلەشانازی و هەژار نشینە نەبوبێت!
من هەرگیز ئیرەیی بەهیچ هونەرمەندێک نابەم بەتایبەتی کاتێک ئەگات بەلوتکەیەکی بەرز پێم وایە دەبوایە ژمارەی زەکەریاکانمان زۆر لە دەسەڵاتدارەکان زیاتربوبایە مەبەستم ئەوەیە ئەو ڕونکردنەوەیەم بۆ شکاندنەوەی کاک زەکەریا نیە بەڵکو لەدژی ئەو مامەڵە ناتەندروستەی دەسەڵاتە کەوا چەندین ساڵە هۆکاری سەرکی دروست کردنی درزە لەنێوان هونەرمەندەکانماندا هەندێک بەرز دەکاتەوەو هەندێکیتریش لەقوڕ دەچەقێنێت بەڵام بیرمان نەچێت هونەرمەند زەکەریا بەڕاستی بەزیرەکی و لێهاتویی خۆی توانی بونی خۆی وەک ئەستێرەیەکی ئاسمانی کوردستان بسەپێنێت، بەڵام بەڕاستی نەدەبوایە هێندە لەدەسەڵات خۆی نزیک بکردبوایەوە لەبەر ئەوەی ئەو پێویستی پێیان نەبوو،، دەسەڵات هێندە زەکەریای سڕ کردوە خەریکە هەوادارەکانی توشی بێمتمانەیەکی زۆر ببن لەوەی ئایا بۆ دەبێت هونەرمەند هێندە خۆی بشارێتەوە تەنانەت بەخەونیش خۆی پیشانی خەڵکە جوانەکەی نەدات! بۆ ئەمەیان لە وشەی لەخۆبایی بون هیج پێناسەیەکیتر ناتوانێت سەری بەرز بکاتەوە. هیوادارم بەم چەند دێرەم توانیبێتم ویژدانی خۆم ڕاستگۆیانە ئاسودە کردبێت. لەئایندەدا باسێک دەربارەی هۆکارەکانی یاخیبونی هونەرمەند زیاد ئەسعەد و هونەرمەندی جوانەمەرک ئەردەلان بەکردەگێرمەوە کەوا ئایا کێشەی ئەوان لەگەڵ هونەرمەند زەکەریادا بونی هەبوو یاخود شتێکی شاراوە هەیەو زۆربەمان پێمان نەزانیوە!
قسەکانی هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵا لەسەردەمی جیهانی بەرائەتدا! لێرەدا مەبەست پێداهەڵدان نیە بەخود بەڵکو تەنها گێڕانەوەی ڕاستیەکانە وەک خۆی!
1/ کاک ڕەشاد ئەتو بەڕاستی هونەرمەندێکی بەتواناو کۆمیدی
2/ قسەکانت زۆر بەقوەتە
3/ ئەگەرهەندی توم بزانیبایە منەتم بەکەس نەدەبوو
4/ بەس پێمبرێ ئەتو ئەو قسانەت کو ئەوها لۆدێتن
5/ بەحەیاتم ئەمن ئەوەندە پێنەکەنیمە
6/ وەڵا ئەوجارە دڕاندت ئەوەندە بەقوەتبوو
7/چاوی منیت کاک ڕەشاد ….. هەتد