رەنگە هونەرمەند سەلاح نەجمەدین پێویستی بەو مەدح وپیاهەڵدانەی ئێمە نەبێت ، بەڵام دەبێت هەمیشە کەسانێک هەبن ڕاستیەکان وەکو خۆیان تۆمار بکەن و گوزەرێک بە لاپەڕە تاریک وروونەکانی سەردەم بکەن شتە جوان وپڕ بەهاکان بخەنە ژێر تیشکی روناکی دەستخۆشیی ستایش کردن وەبیرهێنانەوە بە پێچەوانەش کارە خەراپ ولاوازەکانیش بچنە بواری رەخنەگرتن و هێنانەوەیان بۆ سەر ڕێگای ڕاست ودروست ،
لێرەدا زۆر بەکورتی دەمەوێت تیشک بخەمە سەر کارە هونەریە دانسقەکانی هونەرمەندی پێشەنگ و بوێر لە موزییکی رۆژئاوایی هونەرمەد سەلاح نجمەدین کە من پێم وایە دەبێت زۆر زیاتری لە سەر بنوسرێت و هەروەها کارەکانی بچنە بواری شرۆڤەکردنێکی زانستانە لە بواری هەڵسانگاندن ، لە کۆتایی ساڵانی حەفتاکان وسەرەتای هەشتاکان تیپی شیلان وئەژینی رۆژئاوایی بە هاوکاری کۆمەڵێک گەنج ولاوی بەهرەمەند و بوێر وبزێو بە ئەزموون توانیان وەکو گروپێکی موزیکی سەردەمیانە بێنە مەیدانی کاری هونەری هەرچەندە ئەو کات گوێگرتن بۆ هونەری موزیکی کوردی بە گشتی زۆر سەخت بوو ئەوە بۆ ئەم گروپە ڕۆژئاوایانە زۆر دژوار و ئەستەمتر بوون بێنە بواری کارکرد چونکێ تا رادەێکی زۆر میلۆدی و ئامێرە ڕۆژئاویەکان لە لایەن خەڵکان نامۆ بوون و جێگای دەستخۆشی نەبوون، بەڵام سەرەڕای ئەم هەموو وە بەریەکتر کەوتن و دژایەتیە کردنە هونەرمەند سەڵاح نەجمەدین وهەڤاڵەکانی توانیان ئەم بەربەستە و بەستەڵەکە بشکێنن و دواتر هەر زۆر زوو خەڵکانیكی زۆر بۆ گوێگرتن و جێژ وەرگتن لە خۆیان کۆبکەنەوەو مژدەی لە دایک بوونی ستایلێکیتر بە گوێگرو هەوادارانی ئەم هونەرە ببەخشن،
بەڵێ زۆر بەڕاشکاوانە دەڵێم من بۆ خۆم یەکیک بووم لەو خەڵکانەی کە لە زۆربەی ئاهەنگەکانی ئەم گروپە وەکو مێوان وگوێگر بە بلێت کرین ئامادە دەبوم هەر زوو ئەم ستایلە کاری کردە سەر هزرو هەستی هونەریم بۆیە بڕیارمدا هەموو بەرهەمەکانی ئەم تیپە بکرم وگوێی لێ بگرم لە هەمان کاتیشدا جێژم لێوەردەگرتن ،هەر لەبەر خۆشەویستیم بۆ هونەرەکەی هونەرمەند سەلاح نجمەدین و هاوڕێکانی تیپی ئەژین وشیلان بوو بەشدار بووم لە بیرۆکەی دامەزراندنی تیپی موزیکی ژاڵەی رۆژئاویی ساڵی ١٩٨٤، لە کۆتایدا دەمەوێت بڵێم گەر گەلانی رۆژئاوا خاوەنی گروپی موزیکی (بتلس و ئابا )و،،هتد بوون، ئێمەی کوردیش گەر گەلێکی خاوەن هۆشمەندی و خاوەن جێژ وەرگرتنو لێزان باین لە بواری ڕۆشنبیری هونەری موسیکی ڕۆژئاوایی کوردی ئەوە ئێستا دەبووایە بەردەوام بەرهەمەکانی تیپی ئەژین ودەنگی هونەرمەندی داهێنەر سەلاح نجمەدین لە بازارەکانی هەرێمدا پڕ فڕۆشترین و جێگای تەقدیرو ستایش بونایە لە نەوەێک بۆ نەوێکیتر ، تەمەن پڕ تەندروست و پێشەنگی بۆ هونەرمەد سەلاح نەجمەدین و هاوڕێکانی لە تیپی ئەژین .
ئەم هونەرمەندانە دامەزرێنەری تیپی موزیکی ئەژینی ڕۆژئاوایی بوون و یەکەم بەرهەمیش لە لایەن ئەوانە ساڵی ١٩٨٣ تۆمارکراوە
هیوا جمال گیتار سۆڵۆ
هونەر جەلال گیتار بێز
نورەدین شەریف گیتار ئەکۆرد
سەلاح نجمەدین درامس و گۆرانئبێژ
نبیل جلیل درامس
قادر ئەسعەد