شەممە, كانونی یه‌كه‌م 6, 2025
  • پەیوەندی
  • دەربارەی ئێمە
  • وەرگێڕی فۆنت
  • Login
  • Register
CHRA.TV
  • وتار و بیروڕا
    • All
    • ئێسپرێسۆ
    • دیمانە
    • وتار و بیروڕا
    شانۆیی مۆنۆدرامی (شیلەی گوڵ)

    ئه‌و کتێبانه‌ی یارمەتیت ده‌ده‌ن بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ تایبه‌تییه‌كانت، ‌ژماره‌یان كه‌مه‌

    بیست و چوار كاتژمێر لەژیانی ژنێكدا

    بیست و چوار كاتژمێر لەژیانی ژنێكدا

    لە بەندەری بەرمۆداوە بۆ زمانی باڵندەم دەزانی

    بەراو یان ڕێکەوت؟

     سوکە لەنگەر: مافیای ڕۆشنبیریی

    پـڵـۆت لە وێـژەدا..

    رۆمانی رێبیكا شاكارێك له‌نێوان ئاڵۆزی و بێگه‌ردی مرۆڤدا

    رۆمانی رێبیكا شاكارێك له‌نێوان ئاڵۆزی و بێگه‌ردی مرۆڤدا

    گوته‌ و ناپلیۆن.. بەیەكگەیشتنی مێژوویی

    گوته‌ و ناپلیۆن.. بەیەكگەیشتنی مێژوویی

    شاعیرى گەورەى کورد لەتیف هەڵمەت : بۆنى ناوچە گەرى لەهەر دەقێک بێت من بە دەقێکى مردووى دەزانم

    لەتیف هەڵمەت شایەنی بڕوانامەی”دکتۆرای فەخری”یە..

    ئاگادارییەک لە کۆمەڵەی ھاوڕێیانی کتێب لە رواندز

    میرزا حه‌سه‌ن كوردستانی، نووسه‌ره‌ ونه‌كه‌ی ڕواندزێ

    شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

    شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • چاند و هونەر
    • All
    • سینەما و تیڤی
    • شانۆ
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
    • ناوداران
    • هونەری
    شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

    شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

    فیلمی “هۆی مردن؛ نادیار” نوێنەری سینەمای ئێران لە ڕێوڕەسمی ئۆسکاری ٢٠٢٦

    فیلمی “هۆی مردن؛ نادیار” نوێنەری سینەمای ئێران لە ڕێوڕەسمی ئۆسکاری ٢٠٢٦

    براوه‌کانی 82مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “ڤێنیز” له ئیتاڵیا ناسێندران

    براوه‌کانی 82مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “ڤێنیز” له ئیتاڵیا ناسێندران

    عه‌لی و نینۆ له‌نێوان ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا

    عه‌لی و نینۆ له‌نێوان ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا

    براوه‌کانی ٧٨مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “لۆکارنۆ” له وڵاتی سویسڕا ناسێندران

    براوه‌کانی ٧٨مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “لۆکارنۆ” له وڵاتی سویسڕا ناسێندران

    كاهلۆ له‌نێوان هونه‌ر و ژیانی سه‌ختدا

    كاهلۆ له‌نێوان هونه‌ر و ژیانی سه‌ختدا

    مەنسوور جیهانی ڕه‌خنه‌گری کورد فیلمه‌کانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی کانی ٢٠٢٤ هه‌ڵبژارد

    مەنسوور جیهانی بووه دادوه‌ری خه‌ڵاته گرینگه‌‌کانی گۆڵدن گڵۆبی ٢٠٢٦ له ئه‌مه‌ریکا

    ھونەرمەند رەزوان قادر: ھونەری گرافیک ھونەرێکی تایبەتە و وردەکاری و سەلیقە زۆری دەوێت

    ھونەرمەند رەزوان قادر: ھونەری گرافیک ھونەرێکی تایبەتە و وردەکاری و سەلیقە زۆری دەوێت

    ھونەرمەند جەبار سابیر: گرنگە ئێمە ھونەری کاریکاتێر تەنھا بە ھونەرێکی گاڵتەجاری تێنەگەین

    ھونەرمەند جەبار سابیر: گرنگە ئێمە ھونەری کاریکاتێر تەنھا بە ھونەرێکی گاڵتەجاری تێنەگەین

    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • ئەدەب
    • All
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • هۆنراوە
    • چیرۆک
    چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گەردەلـوول و داربـەڕوو

    چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گەردەلـوول و داربـەڕوو

    گوتنی ستران

    گوتنی ستران

    پەروەردەکردنی منداڵان لە سایەی تەکـنەلـۆژیادا..

    چـیـرۆک بـۆ منـداڵان: دارقـۆخە بەخـشـنـدەکە..

    ڕۆژگار لە ئاوێنەی چوارینەکانی بابەتاھیری ھەمەدانیدا

    ڕۆژگار لە ئاوێنەی چوارینەکانی بابەتاھیری ھەمەدانیدا

    خوێندنەوەیەک بۆ هـۆنراوەکانی (مرواری) ی محەمەد بەرزی..

    خوێندنەوەیەک بۆ هـۆنراوەکانی (مرواری) ی محەمەد بەرزی..

    سیڤاگ دەنگە كاریگەرەكەی شیعری ئەرمەنی

    سیڤاگ دەنگە كاریگەرەكەی شیعری ئەرمەنی

    زۆر جار دڵم لای تۆ جێهێشتووە

    پێكه‌نین له‌ چاوه‌كانت ده‌ڕژێ

    ژیانێک لەگەڵ کتێبدا

    ڕۆمانی حەسەن سوورمەو چەند سەرنجێک !

    شانـۆی مامـۆسـتا و شـلـیک..

    شانـۆی مامـۆسـتا و شـلـیک..

    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
    • All
    • ئابوری
    • جیهان
    • کوردستان
    بەرەو ھەڵبژاردنی گشتی عێراق

    بۆ پێش هەڵبژاردن دژایەتی کورد ڕەواجی هەیە؟

    دیداری «سەلام رشدی» له‌ تاران له‌گه‌ڵ شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر

    دیداری «سەلام رشدی» له‌ تاران له‌گه‌ڵ شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر

    کۆنفرانسی «مێژوو و میراتی ژینۆسایدی کورده‌کان» له زانکۆی گرینگی «ییل» له ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

    کۆنفرانسی «مێژوو و میراتی ژینۆسایدی کورده‌کان» له زانکۆی گرینگی «ییل» له ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

    “مەسعود بارزانی” پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات

    “مەسعود بارزانی” پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات

    عەباس غەزالی: کۆچی برایمی قادری و هەوارێکی دەوڵەمەند

    عەباس غەزالی: کۆچی برایمی قادری و هەوارێکی دەوڵەمەند

    ئێران دوای سێ مانگ ڕاپەڕینی جەماوەری!

    ئێران .. تراویلکەی گۆڕانکاری!

    هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵووز ماڵئاوا

    هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵووز ماڵئاوا

    بوودجەی 2024 عیراق لە نێوان داهاتی نەوتی و نانەوتیدا

    بوودجەی 2024 عیراق لە نێوان داهاتی نەوتی و نانەوتیدا

     فیستیڤاڵی  بەهرەی نوێ و دەستپێکێکی جوان

     فیستیڤاڵی  بەهرەی نوێ و دەستپێکێکی جوان

  • تەندروستی و ژیان
    • All
    • تەندروستی و ژیان
    • خواردن
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    شانۆیی مۆنۆدرامی (شیلەی گوڵ)

    ئه‌و کتێبانه‌ی یارمەتیت ده‌ده‌ن بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ تایبه‌تییه‌كانت، ‌ژماره‌یان كه‌مه‌

    وەسوەسەی سێکسی نەفرەت لێکراو

    وەسوەسەی سێکسی نەفرەت لێکراو

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    گژوگیا بۆمان دێت

    گژوگیا بۆمان دێت

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    جگەرەکەت هەڵکە…

    پرسی فێمێنیزم و کێشەکانی ژنی کورد

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

  • ڤیدیۆ کلیپ
    ڕێبوار مورادی (ناز)

    ڕێبوار مورادی (ناز)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    چنار (بەسە)

    چنار (بەسە)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    میران عەلی (وەرە لام)

    میران عەلی (وەرە لام)

  • وێب تیڤی
    کچێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە دەسووتێنرێت

    کچێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە دەسووتێنرێت

    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    خانمانی گلاریس

    خانمانی گلاریس

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

  • میدیاکان
No Result
View All Result

سترانی ناخ ،ڕووباری خوێن ده‌شواته‌وه‌..(گه‌شته‌ هونه‌رییه‌که‌ی “عه‌دنان که‌ریم” و گرووپی “مه‌حوی” بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی نیشتمان)

CHRA.TV by CHRA.TV
28/07/2016
Share on FacebookShare on Twitter

هۆمه‌ر  نۆریاوی

ئه‌وه‌ی ڕۆژێک له‌ ڕۆژان یان به‌ هه‌ڵکه‌وت تاقه‌ یه‌ک گۆرانی(ته‌نێ گۆرانییه‌کی) “عه‌دنان که‌ریم”ی به‌رگوێ که‌وتبێت، ده‌زانێت ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ تا چه‌نده‌ شه‌یدای ستران و ئاوازی گه‌له‌که‌یه‌تی و سیحری له‌رزانه‌ی گۆرانییه‌کانی هه‌تا چه‌نده‌ له‌سه‌ر دڵ و ناخی مرۆی کورد کاریگه‌رن‌.

“عه‌دنان که‌ریم”، هونه‌رمه‌ندێکی تا سه‌ر ئێسقان کورده‌ و به‌ وریایی و وشیارییه‌کی ته‌واوه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هونه‌ری میلله‌ته‌که‌ی ده‌کات و بووژێنه‌ره‌وه‌ی به‌شێکی فره‌ی سامانی ئاواز و مێلۆدی فۆلکلۆری گه‌له‌که‌یه‌تی و مامۆستایانه‌ ده‌ست بۆ هه‌وا و شێعری گۆرانی یان به‌ واتایه‌کی دی تێکستی شێعری ده‌بات. ڕاسته‌ ڕۆژانێکه‌ پارێکی وڵاته‌که‌ی “عه‌دنان”ی هونه‌رمه‌ند، خه‌مێکی بێده‌نگ دایگرتووه‌ و هه‌ر دڵه‌ و ئارام ئارام فرمێسکی ناخ هه‌ڵده‌وه‌رێنێت لێ، چریکه‌ و نه‌غمه‌ی ڕۆح لاوێنی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ سوکنا به‌ دڵه‌ ماته‌مینه‌کان ده‌به‌خشێت و له‌ ڕووبه‌ری هونه‌ری ئاواز و سترانی هه‌میشه‌ ژینبه‌خشی گه‌له‌که‌یه‌وه‌ ئۆقره‌ بۆ ئه‌م جۆره‌ گیانه‌ حه‌زینانه‌ ده‌گوێزێته‌وه‌. یه‌ک به‌ یه‌کی گۆرانییه‌کانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر هزر و بیر و گیان و ناخی نه‌ته‌وه‌یی و شیاو نییه‌ به‌ بێ خوێندنه‌وه‌ی هونه‌رییانه‌ی ورد بۆ جیهانه‌ بێگه‌رده‌ هونه‌رییه‌که‌ی هونه‌رمه‌ند تاقه‌ یه‌ک وشه‌یش به‌رانبه‌ر گه‌وره‌یی بێنینه‌ زمان. عه‌دنان که‌ریم به‌ هه‌موو ئازار و مه‌ینه‌تییه‌کانی میلله‌ته‌که‌ی ئاشنایه‌ و بۆ یه‌ک به‌ یه‌کی ساته‌ مه‌ینه‌تباره‌کانی گه‌له‌که‌ی گۆرانی چڕیوه‌ و فرمێسکی سترانی هه‌ڵوه‌راندووه‌.

ئه‌وه‌ی تۆسقاڵێک ئاشنا به‌ شێوازی کۆنسێرتکردن له‌ ئێستادا بێت، باش ده‌زانێت بۆ ئه‌م کاره‌ پێویسته‌ هه‌وڵ و خه‌باتێکی چه‌ندین هه‌یڤه‌ ئه‌نجام بگرێت هه‌تا زه‌حمه‌ته‌که‌ بچێته‌ واری جێبه‌جێکرانه‌وه‌. چه‌ندین بنکه‌ و سه‌نته‌ر و ده‌زگه‌ و مه‌کۆ و که‌سایه‌تی گه‌ره‌ک(ده‌بێت) خۆ ماندوو بکه‌ن تا ئه‌رکه‌که‌ سه‌رکه‌وتووانه‌ جێبه‌جێ بکرێت. هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ ویژدانه‌وه‌ له‌م پێوه‌ندییه‌دا بپه‌یڤین و بنووسین و ته‌مه‌نێک ڕاژه‌ و خزمه‌تی هونه‌رمه‌ندێک به‌ جارێ لێڵ نه‌که‌ین.

مێژووی هونه‌ر لای ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ پێمان ده‌ڵێت که‌ هه‌میشه‌ وێڵ و عه‌وداڵی دوای په‌پووله‌ شێعرییه‌کان بووه‌ و له‌ که‌ناری ده‌ربه‌ندی په‌پوولاندا ستار ده‌گرێت و  ئاوازی بن ناخی ئه‌م گیانله‌به‌ره‌ دڵنه‌خشینه‌ بۆ قووڵایی دڵان ده‌گوێزێته‌وه‌؛ هه‌ر بۆیه‌ سۆزی ژێی ئه‌م ناخه‌ ئه‌وه‌نده‌ له‌سه‌ر گیان کاریگه‌ره‌. له‌ یه‌که‌م ساته‌کانی ئاوێته‌بوونی ئه‌م ڕۆحه‌ شه‌یدایه‌وه‌ به‌ گوڵجاڕی هونه‌ر، هه‌میشه‌ به‌ پارێزه‌وه‌ ده‌ستی بۆ په‌پووله‌ شێعرییه‌کان بردووه‌ و تا ئێستایشی له‌گه‌ڵ بێت له‌و چوارچێوه‌ زێڕینه‌ نه‌ترازاوه‌. ئه‌م ده‌نگ و سیما هونه‌رییه‌ هه‌میشه‌ شنه‌ی نیشتمان له‌ ناخیدایه‌ و ده‌یه‌وێت له‌ کوێی کوردستان بێت، فێنکایی بۆ دڵ و گیانی مرۆی کورد بگوێزێته‌وه‌. ئه‌رچی لای “بابه‌گوڕگوڕ”ه‌وه‌ دێت لێ، هه‌موو ئاواز و هه‌وا ڕه‌سه‌ن و نیشتمانییه‌کانی له‌ هه‌گبه‌دایه‌ و له‌ هه‌ر گه‌شتێکدا چه‌ند چڵێک له‌ داری هونه‌ری گه‌ل ده‌کاته‌وه‌ و به‌دیاری پێشکه‌ش به‌ دڵستانه‌که‌ی هونه‌ری میلله‌ته‌که‌ی ده‌کات. ڕاسته‌ به‌ وتنه‌وه‌ی سترانی هونه‌رمه‌نده‌ ڕاستینه‌کانی گه‌له‌که‌ی و لاساییکردنه‌وه‌، پێی به‌ خه‌رمانی سترانی ڕه‌سه‌نی کوردی ده‌کرێته‌وه‌ لێ، تا هه‌نووکه‌یشی له‌گه‌ڵ بێت، گه‌ر گۆرانی هه‌ر هونه‌رمه‌ندێک بچڕێت، ئه‌وه‌نده‌ی دی نازی پێ ده‌به‌خشێت و پتر ده‌یگوێزێته‌وه‌ بۆ سه‌ر دڵان. وته‌کانی “عه‌بدولقادر عه‌لی مه‌ردان” کوڕی گه‌وره‌ هونه‌رمه‌ندی کوردی “عه‌لی مه‌ردان”ی نه‌مر ڕه‌نگه‌ باشترین به‌ڵگه‌ و شایه‌ت بۆ سه‌لماندنی هه‌مان ڕاستی بن که‌ له‌ که‌ناڵی “کوردستان 24″ه‌وه‌ له‌ ساڵمه‌رگی باوکیدا ئه‌م په‌یڤه‌ی به‌ زماندا هێنا و باسی هونه‌ره‌ به‌رزه‌که‌ی لای عه‌دنان که‌ریم کرد‌ . ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ زۆر زوو دووی ڕێبازی هونه‌ریی خۆی ده‌که‌وێت و بۆ خۆی ده‌بێته‌ خودانی ستایل و شێوازێکی تایبه‌ت. ئاشقانی ده‌نگه‌که‌ی شایه‌تی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن تا چه‌نده‌ به‌ ناخی هونه‌ردا ڕۆ چووه‌؛ هه‌ر بۆیه‌ سۆزی نێو دڵه‌که‌ی ئه‌وه‌ند له‌سه‌ر گیان ده‌نیشێت. بۆ پتر له‌ 35 ساڵ ده‌چێت مه‌عنه‌وییه‌تی گۆرانیی کوردی بۆ ناخی مرۆی کورد ده‌گوێزێته‌وه‌. ئه‌و ده‌مه‌ی له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ به‌ گۆرانی “ده‌سماڵێ” که‌ لێوانلێو له‌ ئاوازی فۆلکلۆری زه‌نگینی کوردییه‌ پێی به‌ دونیای سترانی کوردی کرایه‌وه‌، چاک ده‌یزانی سامانی مۆسیقای میلله‌ته‌که‌ی چه‌نده‌ زه‌نگینه‌ و پێویسته‌ به‌رگی سه‌رده‌مییانه‌ی‌ به‌وه‌ردا بکرێت. هونه‌رمه‌ندێک ئه‌م چه‌شنه‌ تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی له‌ ناخدا بێت، کوا ده‌توانین بۆ یه‌ک ساته‌وه‌ختیش به‌رانبه‌ر خۆی و هونه‌ره‌که‌ی دڕدۆنگ و به‌گومان بین! ڕاستبێژیی و خه‌بات له‌ پێناو هونه‌ردا،شاره‌زابوون له‌سه‌ر موزیک(ژه‌نیاری عوود)،وشیاریی له‌ هه‌ڵبژاردنی تێکست بۆ گۆرانی(مامه‌ڵه‌کردنی ژیرانه‌ له‌گه‌ڵ شێعری فۆلکلۆر،کلاسیک و هاوچه‌رخی کوردی)،شاره‌زایه‌تی له‌سه‌ر مه‌قامی کوردی،ئاستی واڵای ڕۆشنبیری،فره‌ڕه‌نگیی له‌ به‌رهه‌مه‌کانیدا، که‌ ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌ به‌رز و واڵایانه‌ له‌ هونه‌رمه‌ندێکدا گلێر بێته‌وه‌، ئیدی کوا که‌س ئه‌و حه‌قه‌ی هه‌یه‌ گومان له‌ هه‌ڵوێستی واڵای نه‌ته‌وه‌یی بکات!

“مه‌زهه‌ر خالقی” گه‌وره‌ سترانبێژ و هونه‌رمه‌ندی کورد سه‌باره‌ت به‌ هونه‌ره‌ واڵاکه‌ی ده‌ڵێت: ” تا هونه‌رمه‌ند عه‌دنان که‌ریم هه‌بێت، گوناهه‌ بڵێین هونه‌ری کوردی له‌ قه‌یراندایه‌”. که‌ ئه‌مه‌ په‌یڤی سه‌رزاری مه‌زهه‌ر خالقی به‌رانبه‌ر گیانه‌ هونه‌رییه‌که‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ بێت، ئیتر کوا ڕه‌وایه‌ به‌ له‌ونێکی دی و چه‌شنێکی تر زمان له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ڕاستینه‌دا بکرێته‌وه‌!

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ هونه‌ره‌ واڵاکه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ، ژه‌نه‌راڵی پایز ،”محه‌ممه‌د عومه‌ر عوسمان” ده‌ڵێت: ” عه‌دنان که‌ریم جێگه‌ی به‌رچاو و کاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌ گۆرانیی کوردی”.

ئه‌وه‌ی ڕوو له‌ کۆنسێرته‌که‌ی عه‌دنان که‌ریم ده‌کات، له‌ هه‌وای پاقژی سترانی کوردی هه‌ڵده‌مژێت. ئه‌وانه‌ی به‌ده‌م له‌رزانه‌ی ئاواز و گۆرانی کوردییه‌وه‌ هه‌ڵده‌په‌ڕن، هه‌ڵگری دڵ و ناخێکی کوردانه‌ن و به‌ دووری ده‌بینم که‌سێک که‌ ئه‌وینداری مۆسیقای ڕه‌سه‌نی کوردی نه‌بێت، ڕوو له‌ کۆنسێرته‌که‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ بکات. ئه‌مانه‌ هه‌موو شایه‌تی بۆ گه‌وره‌بوونی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ کورده‌ ده‌ده‌ن و ده‌ هێنده‌ی دی ژماری ئاشقانی موزیک و گۆرانی کوردی زێتر ده‌کات. هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ ڕێبوارانی مۆسیقای کوردی سات له‌دوای سات فره‌تر و زێتر ده‌بن. ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م هه‌موو ئه‌رکه‌ نیشتمانییه‌ ڕاده‌په‌ڕێنێت، ڕۆڵه‌ی تا سه‌ر ئێسقان شه‌یدای ئاو و خاک و دار و به‌ردی نیشتمانه‌که‌یه‌تی و گشت ته‌م و گومانه‌کان ده‌ڕه‌وێنێته‌وه‌.

هێشتا سترانی “شه‌وی تاریک و بێده‌نگی”ئه‌م سترانبێژه‌ ئه‌وین به‌ ناخ ده‌به‌خشێت. جاری وایه‌ ده‌مانباته‌وه‌‌ بۆ زیکره‌که‌ی لای مه‌حوی، بڕێکجار خه‌یاڵی وه‌فایی دێنیته‌ ژووری دڵه‌وه‌، جاری وایشه‌ له‌ بن نسێی ئاسمانه‌ ساماڵه‌که‌ی دڵی ڕه‌فیق سابیر، محه‌ممه‌د عومه‌ر عوسمان،ساڵح بێچار و … سۆزی ستران بۆ دڵ ده‌گوێزیته‌وه‌.  ناسکیی و جوانیی ڕۆحه‌ شێعرییه‌که‌ی سه‌یدیی هه‌ورامی، نالی،مه‌وله‌وی، سالم، کوردی، ئه‌حمه‌د موختار به‌گی جاف،وه‌لی دێوانه‌، بێخود، شێخ نووریی شێخ ساڵح،گۆران،کاکه‌ی فه‌لاح، حه‌سیب قه‌ره‌داغی،هێمن،عه‌بدوڵڵا په‌شێو، به‌ختیار عه‌لی، هیوا قادر، ئیسماعیل خورماڵی، مارف عومه‌ر گوڵ، نه‌جم هۆگر و… به‌ دڵی هه‌رده‌م شه‌یدای گۆرانی مرۆی کورد ئاشنا و شاره‌زا ده‌کات.

شیاوی وتنه‌ هونه‌رمه‌ندی هه‌ره‌ ناسراو و ڕۆح په‌پووله‌یی “عه‌دنان که‌ریم”ساڵی 1963(خاکه‌لێوه‌ی 1342ی هه‌تاوی) له‌ که‌رکووک له‌دایک ده‌بێت. له‌ بنچینه‌دا خه‌ڵکی دێی “ژاژڵه”‌ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی “شارباژێڕ”ه‌. بۆ خۆی سه‌باره‌ت به‌ شوێنی له‌دایکبوونی ده‌ڵێت: ” خه‌ڵکی ناوچه‌ی شارباژێڕم له‌ پارێزگای سلێمانی، کاتێک باوکم هاتۆته‌ شاری سلێمانی و خێزانی پێک هێناوه‌، دواتر چووه‌ته‌ شاری که‌رکووک و بۆ ماوه‌یه‌ک له‌ کۆمپانیای نه‌وت بووه‌ته‌ پۆلیس، من له‌و کاته‌دا و ساڵی 1963 (1341ی هه‌تاوی)له‌ ته‌په‌ی “مه‌لا عه‌بدوڵڵا” له‌دایک بووم که‌ ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تایه‌ک بوو بۆ ژیانم”. عه‌دنان که‌ریم ژیانی مناڵیی و سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ری له‌ شاری “سلێمانی” وه‌پشت سه‌ر ده‌نێت و له‌وێنده‌رێ گه‌شه‌ ده‌کات و پێده‌گات ‌. ساڵی 1985 (1364ی هه‌تاوی)به‌شی نیگارکێشان له‌ په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌کانی سلێمانی کۆتایی پێ دێنێت. له‌ ساڵی 1991(1370)ه‌وه‌ کوردستان به‌جێ دێڵێت و ڕوو له‌ وڵاتی سوێد و شاری ئۆپسالا ده‌نێت. عه‌دنان كه‌ریم له‌ غوربه‌تدا پتر به‌ ناخی خۆیدا شۆڕ ده‌بێته‌وه‌ و ده‌ست ده‌داته‌ کاری هونه‌ری و گه‌لێک ئه‌زموونی گرانبایی ده‌ست ده‌خات. وه‌ک ئاماژه‌ی پێدرا ساڵی 1979 (1358ی هه‌تاوی)به‌ گۆرانی “ده‌سماڵێ” له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی پێی به‌ دونیای هونه‌ر ده‌کرێته‌وه‌. ساڵی 1980 (1359ی هه‌تاوی)گۆرانی “کازیوه”‌ له‌گه‌ڵ هه‌مان تیپ تۆمار ده‌کات که‌ گۆرانییه‌که‌ بۆ به‌رهه‌مێکی شانۆیی ده‌بێت به‌ نێوی “زه‌لکاو”. ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایه‌ک ده‌بێت بۆ ناسینه‌وه‌ی ده‌نگی خۆی و هه‌ڵبژاردنی ڕه‌وتی هونه‌ری. ساڵی 1983 (1362ی هه‌تاوی)گۆرانی “شه‌وی تاریک و بێده‌نگی” له‌ ئاماده‌کردنی مامۆستا “ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی” تۆمار ده‌کات که‌ هێشتاکه‌ یه‌ک له‌ گۆرانییه‌ هه‌ره‌ له‌به‌ردڵانه‌کانه‌ و چه‌ندین سترانبێژی دیی وه‌ک “تایه‌ر خه‌لیلی” چڕیویانه‌. هه‌مان ساڵ په‌یوه‌ندی به‌ تیپی مۆسیقای “نه‌ورۆز”ه‌وه‌ ده‌کات. ساڵی 1984 (1363ی هه‌تاوی)به‌ هاوکاری تیپی مۆسیقای پیره‌مێرد که‌ هونه‌رمه‌ند “سه‌لاح ڕه‌ئووف” سه‌رپه‌رشتی ده‌کات، بۆ زنجیره‌ دراماکانی  ژاڵه‌ و گوڵاڵه‌ چه‌ند گۆرانی تۆمار ده‌کات. ساڵی 1989(1368ی هه‌تاوی) له‌گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێک تیپی مۆسیقای “کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌کان” داده‌مه‌زرێنن. ساڵی 1991 (1370)له‌گه‌ڵ کۆڕه‌وکه‌ی باشوور، ڕوو له‌ ڕۆژهه‌ڵات و شاری مه‌هاباد ده‌کات و له‌وێنده‌رێ چه‌ندین به‌رهه‌م بۆ هونه‌رمه‌ندانی وه‌ک ماملێ، حه‌مه‌ی دانیش، ئه‌حمه‌د ئیسلامی تۆمار ده‌کات. ساڵی 1992(1371ی هه‌تاوی) له‌ سوێد  کاسێتی “بیرتان ده‌که‌م”، پێشکه‌ش به‌ نیشتمان ده‌کات که‌ به‌رهه‌مه‌که‌ له‌ شاری “لیل”ی وڵاتی فه‌ره‌نسا تۆمار ده‌کرێت. له‌ نێوان ساڵانی 1994-1995دا  له‌سه‌ر ته‌کنیکی تۆمارکردنی ده‌نگ و مۆسیقا مژول و خه‌ریکی خوێندن ده‌بێت. ساڵی 1995 (1374ی هه‌تاوی)به‌رهه‌می “ڕاز” به‌ کاسێت بڵاو ده‌کاته‌وه‌. ساڵی 1996 یه‌که‌م به‌رهه‌می له‌سه‌ر سێدی به‌ ناوی “شه‌وی یه‌ڵدا” بڵاو ده‌کاته‌وه‌. ساڵی 1999 (1378ی هه‌تاوی)به‌رهه‌می “ئه‌ڕۆی ئۆغر” بڵاو ده‌کاته‌وه‌.دواتر چه‌ندین کۆنسێرت له‌ سوێد به‌ڕێوه‌ ده‌بات. ساڵی 2002 (1381ی هه‌تاوی)سێدی “شنه‌ی با” بڵاو ده‌کاته‌وه‌. 2004(1383ی هه‌تاوی) له‌ له‌نده‌ن کۆنسێرت به‌ڕێوه‌ ده‌بات. 2005 له‌ سنه‌ کۆنسێرت به‌ڕێوه‌ ده‌بات. هه‌مان ساڵ “تاڤگه‌یه‌ک له‌ عیشق” بڵاو ده‌کاته‌وه‌. دواتر له‌ چه‌ندین فێستیڤاڵ به‌شدار ده‌بێت. ساڵی 2006 (1385ی هه‌تاوی)به‌ هاوکاری گرووپی کامکاران سێدی “ئه‌مشه‌و” بڵاو ده‌کاته‌وه‌. له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا کۆنسێرت به‌ڕێوه‌ ده‌بات. ساڵی 2010 (1389ی هه‌تاوی)به‌ هاوکاری گرووپی کامکاران به‌رهه‌می “وه‌فایی” بڵاو ده‌کاته‌وه‌. 2011 له‌گه‌ڵ سه‌با کامکار و گرووپی کامکاران “خاتوون” ڕه‌وانه‌ی بازاڕی هونه‌ر ده‌کات. 2012 (1391ی هه‌تاوی)”باده‌ی گوڵڕه‌نگ” و پاشان “باده‌ی گوڕه‌نگ”ی 1 و 2 بڵاو ده‌کاته‌وه‌ که‌ هه‌ڵگری هه‌ڵبژارده‌ی مه‌قامی کوردییه‌. ساڵی 2013 (1392ی هه‌تاوی)”گوڵی نازدار” به‌ خه‌رمانه‌ی گۆرانیی کوردی ده‌به‌خشێت. بۆ وتن ده‌شێت به‌رهه‌می “باده‌ی گوڵڕه‌نگی 1” و “باده‌ی گوڵڕه‌نگی 2” ساڵی 2015 ده‌که‌ونه‌ نێو بازاڕی هونه‌ره‌وه‌. دواتر به‌رهه‌می “هێمن” پێشکه‌ش به‌ ئاشقانی هونه‌ری ڕه‌سه‌نی کوردی ده‌کات. له‌ ساڵی 2000ه‌وه‌ (1379ی هه‌تاوی)ده‌ست به‌ كۆنسێرتکردن ده‌کات و له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و ئه‌فریقیا كۆنسێرت ده‌گێڕێت‌ و له‌گه‌ڵ گرووپه‌ جیاوازه‌كاندا زیاتر له‌ 40 كۆنسێرت ساز ده‌کات. ساڵی 2006 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كوردستان و له‌گه‌ڵ گرووپی ئۆركێسترای به‌غدا و گرووپی ئۆركێسترای ژێداری كوردستان كۆنسێرتێک بۆ چامه‌كه‌ی نالی ئه‌نجام ده‌دات. له‌ ساڵه‌كانی 2006 و 2007 و 2008 له‌گه‌ڵ گرووپی كامكاران چه‌ندین كۆنسێرت له‌ شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك به‌ڕێوه‌ ده‌بات. ساڵی 2008 (1385ی هه‌تاوی)بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ سێ‌ كۆنسێرت له‌ شاری تاران ئه‌نجام ده‌دات که‌، ده‌بنه‌ ئه‌زموون بۆ ژیانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌.

 عه‌دنان که‌ریم بۆ ڕۆژانێک ده‌چێت ‌ به‌ گه‌شتێکی هونه‌ری له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی نیشتمانه‌ و له‌ شاره‌کانی سه‌قز، کرماشان، سنه‌ و مه‌ریوان هاوڕێی گرووپی “مه‌حوی” چه‌ندین کۆنسێرتی ڕه‌نگاڵه‌یی به‌ڕێوه‌ برد . سپۆنسه‌ری ئه‌م گه‌شته‌ هونه‌رییه‌ ،بنکه‌ی فه‌رهه‌نگیی هونه‌ریی “توره‌نج” له‌ شاری سنه‌ بوو‌. سیروان سدیقی،به‌ڕێوه‌به‌ری کۆنسێرته‌که‌ ، سۆما ڕۆسته‌می ئاماده‌کار و ده‌رهێنه‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری گرووپه‌که‌ش “ڕێبین سالار” بوون. گه‌شته‌ هونه‌رییه‌که‌ی عه‌دنان که‌ریم و گرووپی مه‌حوی ڕۆژی 25ی پووشپه‌ڕ ڕووی له‌ سه‌قز،28ی پووشپه‌ڕ کرماشان،  30،29 و 31ی پووشپه‌ڕ ‌ سنه‌ و  2ی گه‌لاوێژیش  مه‌ریوان بوو و بۆ شه‌یدایانی مۆسیقای ڕه‌سه‌نی کوردی کۆنسێرتی گێڕا. کۆنسێرته‌کانی ئه‌م گرووپه‌ به‌ره‌و ڕووی پێشوازییه‌کی به‌رفره‌ی ئاشقانی ئاواز و گۆرانیی ڕه‌سه‌نی کوردی بووه‌وه‌. من وه‌ک به‌شدار و ئاماده‌بوویه‌ک بۆ شه‌وی سێیه‌می کۆنسێرته‌که‌ی ئه‌م گرووپه‌ له‌ شاری سنه‌ ئه‌وه‌م به‌ ڕوونی به‌رچاو که‌وت که‌ چلۆن جه‌ماوه‌ری شه‌یدای گۆرانیی کوردی له‌ شوێنێکی کراوه‌دا و به‌ که‌ره‌سته‌یه‌کی گه‌لێک ئاساییه‌وه‌ هه‌ر وه‌ک بڵێی له‌ هۆڵێکی شازی کۆنسێرتکردندا بن، به‌ گوێی دڵ تا دواساتی کۆڕه‌ هونه‌رییه‌که‌، ناخیان به‌ مۆسیقای ڕه‌سه‌نی سپارد بوو.‌ شیاوی ئاماژه‌پێدانه‌ که‌ گرووپی مۆسیقای مه‌حوی ساڵی 2011 (1389ی هه‌تاوی)له‌ لایه‌ن چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی موزیکزانی کورده‌وه‌ له‌ شاری سلێمانی دامه‌زراوه‌. ئامانجی ئه‌م گرووپه‌ مۆسیقاییه‌ خزمه‌تکردن به‌ موزیکی ڕه‌سه‌نی کوردی و پێشکه‌شکردنی مۆسیقای کوردی له‌سه‌ر بنه‌مای زانستییه‌. هه‌روه‌ها پاراستنی ڕه‌سه‌نایه‌تی موزیک و کولتووری کوردستان له‌ بواری فۆلکلۆر و زانستیدا یه‌کێکی دی له‌ ئامانجه‌ هه‌ره‌ گرینگه‌کانی ئه‌م گرووپه‌ دێته‌ ئه‌ژمار.

  3ی گه‌لاوێژی 2716(1395ی هه‌تاوی)

ژێده‌ر و سه‌رچاوه‌کان:

1  – له‌ “ده‌سماڵێ”وه‌ بۆ “وه‌فایی”، ئاراس عومه‌ر، 2010، کوردستانی نوێ

2  –  سۆزێک بۆ هونه‌ری ده‌نگ و ئاوازی عه‌دنان که‌ریم، ئاراس وه‌لی

3 –  عه‌دنان که‌ریم، وه‌ک سه‌روه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی،وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د، کوردستان نێت، 2010

4 – عه‌دنان که‌ریم و نغرۆبوون له‌ نێو ڕه‌سه‌نایه‌تی دا، سالار جاف، گۆڤاری سڤیل،ساڵی دووه‌م، ژماره‌ 55، 2010

5  – هونه‌رمه‌ند عه‌دنان که‌ریم و ڕه‌سه‌نایه‌تیی گۆرانیی کوردیمان، وریا ئه‌حمه‌د، ساڵی 2009

6 – کوردستان 24، به‌رنامه‌ی “باسی ڕۆژ “، عه‌بدولقادر عه‌لی مه‌ردان، 3ی گه‌لاوێژی 2716(24ی جۆلای 2016)

7  – ماڵپه‌ڕی هونه‌رمه‌ند عه‌دنان که‌ریم  www.adnankarim.com

CHRA.TV

CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان.

Related Posts

شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن
هونەری

شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

17/11/2025
104
عه‌لی و نینۆ له‌نێوان ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا
هونەری

عه‌لی و نینۆ له‌نێوان ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا

26/08/2025
122
ھونەرمەند رەزوان قادر: ھونەری گرافیک ھونەرێکی تایبەتە و وردەکاری و سەلیقە زۆری دەوێت
دیمانە

ھونەرمەند رەزوان قادر: ھونەری گرافیک ھونەرێکی تایبەتە و وردەکاری و سەلیقە زۆری دەوێت

27/07/2025
120
Next Post
تەنگەی ھورمزلە چەقی ململانێکاندا

ویکیلیکس

نوێترین بابەت

شانۆیی مۆنۆدرامی (شیلەی گوڵ)

ئه‌و کتێبانه‌ی یارمەتیت ده‌ده‌ن بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ تایبه‌تییه‌كانت، ‌ژماره‌یان كه‌مه‌

04/12/2025
بیست و چوار كاتژمێر لەژیانی ژنێكدا

بیست و چوار كاتژمێر لەژیانی ژنێكدا

04/12/2025
لە بەندەری بەرمۆداوە بۆ زمانی باڵندەم دەزانی

بەراو یان ڕێکەوت؟

04/12/2025
چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گەردەلـوول و داربـەڕوو

چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گەردەلـوول و داربـەڕوو

04/12/2025
گوتنی ستران

گوتنی ستران

04/12/2025
 سوکە لەنگەر: مافیای ڕۆشنبیریی

پـڵـۆت لە وێـژەدا..

25/11/2025
رۆمانی رێبیكا شاكارێك له‌نێوان ئاڵۆزی و بێگه‌ردی مرۆڤدا

رۆمانی رێبیكا شاكارێك له‌نێوان ئاڵۆزی و بێگه‌ردی مرۆڤدا

25/11/2025
گوته‌ و ناپلیۆن.. بەیەكگەیشتنی مێژوویی

گوته‌ و ناپلیۆن.. بەیەكگەیشتنی مێژوویی

25/11/2025
شاعیرى گەورەى کورد لەتیف هەڵمەت : بۆنى ناوچە گەرى لەهەر دەقێک بێت من بە دەقێکى مردووى دەزانم

لەتیف هەڵمەت شایەنی بڕوانامەی”دکتۆرای فەخری”یە..

17/11/2025
ئاگادارییەک لە کۆمەڵەی ھاوڕێیانی کتێب لە رواندز

میرزا حه‌سه‌ن كوردستانی، نووسه‌ره‌ ونه‌كه‌ی ڕواندزێ

17/11/2025
  • وتار و بیروڕا
  • چاند و هونەر
  • ئەدەب
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.

Welcome Back!

Sign In with Facebook
Sign In with Google
OR

Login to your account below

Forgotten Password? Sign Up

Create New Account!

Sign Up with Facebook
Sign Up with Google
OR

Fill the forms bellow to register

All fields are required. Log In

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In
No Result
View All Result
  • وتار و بیروڕا
    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • چاند و هونەر
    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • ئەدەب
    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.