هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ له په‌یامێکی بۆچرا تیڤی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م سه‌رده‌شت عوسمان و گشت ڕۆشنبیران و ڕۆژنامه‌نووسان کرد. شه‌یدا له درێژه‌ی نووسراوه‌که‌ی ده‌ڵێت :” سڵاوت لێ بێت شه‌هیدی هه‌میشه زیندوو، من وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی دووره ووڵات شه‌هیدکردنی تۆ به په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌ش ده‌زانم به نێوچه‌وانی ده‌سه‌ڵاته‌وه. هاوار له ده‌سه‌ڵات چۆن به کارێکی وا نازانێت له ڕۆژی ڕۆناکدا ؟!
پرسیار له وه‌زیری ناوخۆ ده‌که‌م چۆن کارێکی وا له حه‌ره‌می زانکۆ و له به‌ر چاوی ئه‌م هه‌موو خه‌ڵک و پاسه‌وانانی زانکۆ ڕووده‌دات بێ ئه‌وه‌ی له شارێکی وه‌ک هه‌ولێر که خۆشبه‌ختانه ئاساییش تیایدا به‌رقه‌راره!؟ هه‌زار مه‌خابن له ئازادی ووڵاته‌که‌م و کوڕی ڕۆژنامه‌نووس و سه‌روه‌تی میلله‌ته‌که‌م له ژێر سایه‌ی ئازادی‌دا ده‌نگی کپ بکرێت و ژیانی لێ بسه‌ندرێته‌وه !!؟ لێره‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید ده‌که‌م و به‌شداری خه‌م و په‌ژاره‌یانم .. نیاز شه‌یدا ” .