هونەرمەندی گۆرانیبێژ و موزیکژەن (حەسەن غەفور) لە لێدوانێکی دا بە خوێنەرانی ماڵپەری هونەری (چرا تیڤی) راگەیاند : ماوەی چەند (3) هەفتەیە لەوڵاتی (سوید)ـم، بۆ مەبەستی بە ئەنجام گەیاندنی چەند پرۆژەیەک سەردانی ئەو وڵاتەم کردووە.
(حەسەن غەفور) هەروەها گوتیشی : “ئەو پرۆژانە لەداهاتوویەکی نزیکدا بەتایبەتی دوای ئەوەی دەگەڕێمەوە بۆ کوردستانی ئازیز، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا رادەگەینم، کە پرۆژەی زۆر گەورەن و دەبێتە موفاجەئەی زۆر گرنگ بۆ جەماوەری کوردستان”.
هونەرمەند (حەسەن) هەروەها گوتی : لەو سەردانەمدا سەردانی چەندیین هونەرمەندی هاوڕێم کردووە، لە نزیکەوە جارێکی دیکە ئاشنا بووم بەدیدەنی و باس و خواسی چەند کارێکی هونەریی.
جێگەی ئاماژە بۆ کردنە هونەرمەند (حەسەن غەفور) ماوەی ساڵێک زیاتر بەیەکجاری گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان، لەشاری هەولێر ژیان بەسەر دەبات..
تایبەت بەچرا تیڤی – سوید