biennial JAALA جالا واتە(ژاپۆن، ئاسیا، ئەفریقا. ئەمەریکای لاتین) جالا بینالێ بە هەردوو سال جارێك سازدەددری لە وولاتی یابان، ئهمساڵ پێنچ هونهرمهندی شێوهکار لهم پیشانگایه بهشدار بوون. سهبارهت بهم پێشانگاو زیاتر تیشکخستنه سهر چاڵاکییهان هونهرمهندی شێوهکار سمکۆ ئهحمهد ئهندامی دهستهی باڵای ڕێکخراوهکه ووتی:
” ئەمسالیش کوردەکان وەکو هەموو ساڵیکی دی هۆڵی خۆمان هەبوو من (سمکۆ ئەحمەد) کە ئەندامی دەستەی بالای ئەو ڕیکخراوەم لەساڵی ١٩٩٦ وە جگەلە خۆم وەکو شیوەکارێك بە ٥ کاری هونەری بەشداریم کردوە. وەکو کوریەیتەرێك ئەرکی هەڵبژاردنی ٣٥ هونەرمەندی شیوەکاری و نمایشکاریشم لە کوردستان و ئەمریکای لاتین گرتبوەوە ئەستۆ. هەر بۆ ئەم مەبەستە ١٥ هونەرمەندی کوردم هەلبژارد هەروەها ٥ هونەرمەندی شێوەکاریشم بانگهێشت کرد وەکو میوان بۆ فیستیفاڵەکە کە ئامانیش هونەرمەندان ڕیبوار سەعید و ڕۆستەم ئاغالەو نامیق حەمە فەرەج، و تریفە ئەنوەر و ئافان ئەنوەر. هەروەها هونەرمەندی نمایشکار کاروان عومەر کە بە پیرفۆرمانسی تاریکترین میلۆدی بەشداری کردین. پیشانگاکە لە رۆژی ١٠-١٩ /٧/٢٠١٠بەردەوام بوو لە هۆڵەکانی مۆزەخانەی کاواساکی لە یابان. سەرجەم لەم پیشانگایەدا ٥٠٠ کاری هونەری نمایش کرا کە کاری هونەرمەندانی، ژاپۆن، کۆریا، تایوان، کوردستان، عیراق، چین، فەرەنسا، کۆلۆمبیا، امریکا، دۆمینکان ڕیپەبلیك، اکوادۆر،فەلەستین، بەرازیل،….هتد”.