سۆزی دووری یەکەم بەرهەمی هونەری حەمە دیلانە کە بە هاوبەشی هەردوو ستودیۆی کەنارە لە هەولێر و ستودیۆی یاد میدیا لە هۆڵەندا تۆمار کراوە. سۆزی دووری هۆنراوەی دیار هەڵەبجەیی وە لە ئاوازی ڕێباز سەربازە. حەمە دیلان دڵخۆشی خۆی بە ئەنجامدانی ئەم بەرهەمە دەربڕی وەک خۆی دەڵێت لە هەموو ڕووێکەوە لێی ڕازییە. چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیک ئەم بەرهەمە لە سەرجەم کەناڵە کوردیەکان پەخش بکرێت. ئەوەی شایانی باسە حەمە دیلان دەربارەی کاریگەری هونەرمەندانی تر ووتی کە هونەرمەند حەمە ساڵح دیلان کاریگەرییەکی زۆری بە سەرەوە هەیە.