هه‌ولێر، کرێکار ته‌حسین30/11/2010 : له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نووسیدا هونه‌رمه‌ند ئه‌یوب عه‌لى نوێترین ئه‌لبوومى خۆى که (11) گۆرانى له‌خۆگرتووه راگه‌یاند ئه‌م کۆنگره‌یه له‌ئێواره‌ی (29/11/2010) به‌ئاماده‌بوونی که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن له‌هۆڵی گۆران-ی هۆتێل چوارچرای هه‌ولێر بهرێَوهچوو
کۆمپانیا سپۆنسه‌رى بلاوکردنهوهکهیهتى.
له‌سه‌ره‌تای کۆنگرهکهکهدا له‌لایه‌ن زیره‌ک ژێدار به‌رێوه‌به‌ری کاره رۆژنامه‌نووسه‌کانى هونه‌رمه‌ند ئه‌یوب عه‌لی تیشکخرایه سه‌ر دوا کاری هونه‌ری هونه‌رمه‌ند ئه‌یوب عه‌لی و چۆنیه‌تی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ئه‌لبوومه و گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ گروپی ئاڤا میدیا وه‌ک سپۆنسه‌ری بلاوکردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومه‌که
جیا لهستایلهکانى پێشووى به‌رهه‌مهاتووه
پاشان له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند گۆران کامیل-ه‌وه وه‌ک به‌رێوه‌به‌ری کاره هونه‌رییه‌کانی هونه‌رمه‌ند ئه‌یوب عه‌لی تیشکخرایه سه‌ر کوالیتی و کاره هونه‌رییه‌کانی تۆمار و تێکست ستایل و میوزیکی کاره‌کانی ئه‌م ئه‌لبوومه، که به‌ستایلێکی تازه و جیا له‌ستایله‌کانی پێشووتری هونه‌رمه‌ند به‌رهه‌مهاتووه و چه‌ندین میوزیکژه‌نی به‌توانا به‌شداریان تێداکردووه
گوێگر ناوى ئه‌لبوومه‌که ده‌نێت
دواتر له‌لایه‌ن ئه‌یوب عه‌لی هونه‌رمه‌ند-ه‌وه باس له‌ناوه‌رۆکی ئه‌لبوومه‌که کرا و وتی: ئه‌مه چواره‌م به‌رهه‌می هونه‌ریی تایبه‌تمه ئه‌لبوومێکی بێ ناوه و پێکهاتووه له(11) گۆرانى و گوێگر خۆی سه‌رپشک ده‌بیت له‌ناو نانی ئه‌لبوومه‌که‌م و ئه‌وه‌م بۆ گوێگر به‌جێهێشتووه هه‌ر گۆرانییه‌کى به‌دڵ بوو با به‌و ناوه‌وه ناوى بنێت.
حه‌یران و زارهوهکانى تێدایه
وتیشی: لهئهلبوومهکهدا حهیرانێکم وتوه و به‌شێوه‌زاری کرمانجی هه‌ورامی و سۆرانی گۆرانیه‌کانم وتوه و له‌ناو کۆی گۆرانییه‌کاندا دوو گۆرانی تایبه‌تم بۆ عاشقان وتوه و هیوادارم خۆیان تێدا بدۆزنه‌وه.
له‌کۆتایدا ئه‌یوب رایگه‌یاند: کاری هونه‌ری ئه‌لبوومی پێشووم کارێکی تاقیکردنه‌وه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و ستایله، به‌لام به‌داخه‌وه که به‌دڵی جه‌ماوه‌ر و گوێگرانم نه‌بوو، بۆیه له‌م ئه‌لبوومه‌مدا له‌سه‌ر ستایلێکی جیاواز و تازه و بابه‌تی کارمکردووه و هه‌ستده‌که‌م له‌کۆی ستایله‌کانی پێشووی به‌رهه‌می هونه‌ریم جیاوازه و جێگای ره‌زامه‌ندی جهماوهردهبێت