چرا : پاش ئه‌وه‌ی گروپێکی کوردی له‌به‌رواری16-09-2008 تا 23-09-2008 بانگێشتی فیستیڤاڵی قهرتاجیه له تونس ده‌کرێت بۆ به‌شداری کردن له فیستیڤاڵی جیهانی نه‌ته‌وه‌کاندا، گروپێکی کوردی به‌شداری ده‌که‌ن له‌م فیستیڤاڵهداو زۆر به‌سه‌رکه‌وتوویی چه‌ندین ماده‌ی مۆسیقی کوردی ڕه‌سه‌ن پێشکه‌ش ده‌که‌ن و جێی خۆشحاڵی ئاماده‌بوان ده‌بێت. سه‌یر له‌وه‌دایه که کاتێک پێشکه‌شکارانی فیستیڤاڵ له قهرتاجیه گروپی کوردی وه‌کو هه‌موو گروپه‌کانی تر پێشکه‌ش به ئاماده‌بوان ده‌که‌ن به‌ناوی گروپی کوردستانه‌وه سه‌فیری تورکیا له تونس که له‌ناو ئاماده‌بواندا ده‌بێت ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ناوی کوردستان هاتووه.
ئێمه‌ش به‌ناوی ستافی چرا تیڤیه‌وه پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستخۆشی ده‌که‌ین له ئه‌و گروپه به‌ڕێزه، هیوادارین کاربه‌ده‌ستانی تورکیا هیچ نه‌بێت به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌و بزانن دونیا ئیتر زۆر به‌ئاسانی جێگای وشه‌ی کورد‌و کوردستانی تیادا ده‌بێته‌وه‌و ئه‌وانیش ته‌نها شه‌رمه‌زاریان بۆ ده‌مێنێته‌وه که نه‌توانن وشه‌ی کوردستان قبوڵ بکه‌ن و جارێکی تر سوپاس‌و ده‌ستخۆشیمان بۆ هونه‌رمه‌ندانی به‌شداربوو له‌م فیستیڤاڵه‌دا که ئه‌م به‌ڕێزانه بوون: فاروق باپیر ، گۆران کامیل، که‌مال جیلان، عه‌باس به‌ختیاری ،مچۆ کهنداش