تکایه … تکایه … ئاگادار بن فریامان که‌ون دیسانه‌وه هه‌روه‌ك و هه‌موو جارێك سێ کارمه‌نده‌که‌ی که‌ناڵی ناوبراو تکایه باش ئاگادار بن ده‌ڵێم ته‌نها سێ کارمه‌ندی ئه‌و که‌ناڵه ئازیزه که خۆیان ناو لێ ناوه (لیژنه‌ی فه‌حصی گۆرانی) واته پشکنینی گۆرانی دیسانه‌وه هه‌ر بۆ خۆشی من و به ده‌یاها هونه‌رمه‌ندی وه‌ک و من و به‌رهه‌مه هونه‌رییه نوێیه‌کانیان به خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی خۆیان پارچه پارچه ده‌که‌ن و ئاوات و خولیای هونه‌رمه‌ند ژێر گڵ ده‌نێن ..
بانگه‌وازێك بۆ هه‌موو هونه‌ر دۆستان ..
بانگه‌وازێك بۆ سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندانی کورد ..
بانگه‌وازێك بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که خولیا‌و عاشقی کاری هونه‌ری به‌رزو جوانن ..
بانگه‌وازێك بۆ به‌رپرس و خاوه‌نی که‌ناڵی ئاسمانی کوردسات ..
تکایه … تکایه … ئاگادار بن فریامان که‌ون دیسانه‌وه هه‌روه‌ك و هه‌موو جارێك سێ کارمه‌نده‌که‌ی که‌ناڵی ناوبراو تکایه باش ئاگادار بن ده‌ڵێم ته‌نها سێ کارمه‌ندی ئه‌و که‌ناڵه ئازیزه که خۆیان ناو لێ ناوه (لیژنه‌ی فه‌حصی گۆرانی) واته پشکنینی گۆرانی دیسانه‌وه هه‌ر بۆ خۆشی من و به ده‌یاها هونه‌رمه‌ندی وه‌ک و من و به‌رهه‌مه هونه‌رییه نوێیه‌کانیان به خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی خۆیان پارچه پارچه ده‌که‌ن و ئاوات و خولیای هونه‌رمه‌ند ژێر گڵ ده‌نێن .
به‌ڕێزان … ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر كلیپێکی نوێم بڵاو کرایه‌وه به ناوی (دابڕان) سه‌رجه‌م ئه‌رکی وه‌به‌رهێنانی ئه‌م کلیپه‌م که زیاتر له (7000) دۆلاری ئه‌مه‌ریکی تێ چووبوو بۆ خۆمان گرتبومانه ئه‌ستۆ . ئه‌ویش ته‌نها له پێناوی خزمه‌تی هونه‌ری کوردی بڕیارماندا ئه‌م کلیپه به بێ به‌رامبه‌ر بیبه‌خشینه سه‌رجه‌م که‌ناڵه ئاسمانی و ناوخۆییه‌کانی کوردی … وێڕای ده‌ست خۆشی کردن و سوپاس و پێزانینیان به‌رامبه‌ر به‌و کاره هونه‌رییه ده‌ست خۆشی و پشتگیری ته‌واویان لێ کردین به خۆشحاڵیشه‌وه کلپهکهیان بڵاو کردینه‌وه ته‌نها که‌ناڵی کوردسات نه‌بێت !!! هه‌واڵی ئه‌وه‌مان پی گه‌یشت که کلیپهکهمانیان( ڕهفض ) کردووه ؟؟؟ به‌مه‌رجێک هیچ که‌موو کوڕییه‌کی تێدا نهبووهبگره به باشترین کواڵیتی کاری تێدا کراوه به سیسته‌می (HD) کاری ووێنە گرتنی بۆ کراوە .
پاشان دەرکەوت (کاالعادة) هه‌روه‌ك هه‌موو جاره‌کانی پێشوو سێ کوڕه ئازاکه‌ی (لیژنه‌ی فه‌حصی گۆرانی) ئه‌م کاره‌یان کردووه که ئه‌مه کاری یه‌که‌مجاریان نییه له‌گه‌ڵ من و کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ندی وه‌کو من . به‌ڕێزان گه‌ر ئێوه پرسیار بکه‌ن ئه‌م لیژنه‌یه کێن ؟
چ کاره‌ن ؟ ئایا ئه‌وان تاچ ڕاده‌یه‌ک پسپۆڕن له بواری میوزیك و گۆرانیدا ؟ چ کۆلێجێکی هونه‌رییان ته‌واو کردووه‌و ؟ شاهادهو به‌ڵگه‌نامه‌کانیان کامانه‌ن ؟ ئه‌زمونی ئه‌م سێ براده‌ره چییه له بواری هونه‌رو میوزیکی کوردی‌دا ؟ تاههروا به ئاسانی و ئاسای کاره هونه‌رییه‌کانی هه‌رچی هونه‌رمه‌ندێك که ئه‌وان نه‌یانه‌وێت ڕهفضی بکه‌ن و هه‌ر که‌سێکێش خۆیان بییانه‌وێت به زۆر بیسه‌پێنن به‌سه‌ر بینه‌رو بیسه‌ری کورددا ؟؟؟
به‌ڕێزان ( لیژنه‌ی فه‌حصی گۆرانی) پێکهاتووه له‌م سێ براده‌ره …
1. یوسف حاجی یونس به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی هونه‌ری و لیژنه‌ی فه‌حص
2. عوسمان نوری لیژنه‌ی فه‌حص
3. به‌کر فه‌ره‌ج لیژنه‌ی فه‌حص
ئه‌م سێ براده‌ره له‌گه‌ڵ ڕ ێزی زۆرم بۆیان به‌هه‌ر سێکیان ته‌نها یه‌ک دێڕ شه‌هاده‌یان نییه له بواری هونه‌رو میوزیك جاباشه خه‌ڵکینه ئه‌مه کاره‌سات نییه ؟
به‌ڕیزان به‌رپرسانی که‌ناڵی ئاسمانی کوردساتی خۆشه‌ویست. که‌ناڵێکی به‌ئه‌زمونی کوردی که زیاتر له ده ساڵ ئه‌زموونی په‌خشی هه‌بێت که‌ناڵێك که به‌رهه‌می خوێنی هه‌زاران هه‌زار شه‌هید بێت که‌ناڵێك که میلله‌تێک شانازی پێوه ده‌کات که‌ناڵێک که به سه‌ده‌ها کارمه‌ندی کارامه‌و لێهاتووی هه‌بێت چۆن ده‌بێت لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی گۆرانی و میوزیکی کوردی له سێ که‌س تانها سێ که‌س پێک هاتبێت هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروست بونییه‌وه هه‌تاوه‌کو ئه‌مڕۆش هه‌ر ئه‌و سێ که‌سه بێت ؟؟؟
که‌هیج کام له‌و سێ به‌ڕێزه شاره‌زاییان ده‌رباره‌ی هونه‌رو میوزیك نییه‌و هه‌ڵگری هیچ بڕوانامه‌یه‌کی هونه‌ریش نین ؟
بۆیه له کۆتایدا ده‌مه‌وێت بڵێم من ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه‌م بۆ جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویست ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه بوو که بزانن چۆن وه به چ شێوه‌یه‌ك (غـــــــــــــــــــــــــــهدر) له هونه‌رمه‌ندی کورد ده‌کرێت وه کێن ئه‌وانه‌ی که غه‌در له هونه‌رمه‌ندی کورد ده‌که‌ن له‌سه حسابی هونه‌ری کوردی . داواکارم له به‌ڕێزان بارپرسانی ئه‌م که‌ناڵه خۆشه‌ویسته که ڕێگا چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌م کێشه گه‌وره‌یه بدۆزێته‌وه ئه‌ویش به دانانی خڵکی پسپۆڕ‌و کارامه له‌و شوێنانه …
هیوادارین ئیتر له‌مه‌و دوا خه‌ڵکانی پسپۆڕ‌و شاره‌زا له بواری هونه‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کاره هونه‌رییه‌کاندا بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چیتر غه‌درمان لێ نه‌کرێت …
تێبینی :- من وه‌کو هونه‌رمه‌ند که‌مال عه‌لی ئه‌مه سێیه‌مین کلیپمه که لیژنه‌ی ناوبراو به بیانووی بێ بیانوو ڕفضی ده‌که‌ن واته له 90./’ ی کارەکانی من وەکو کلیپ لەلایەم ئەم سێ برادەرەوە ڕفض دەکرێت ؟؟؟؟؟
هیوادارم هونەرمەندانی تریش ئەوانەی کە وەکو من ئەو لیژنەوە ضولمیان لێ دەکات چیتر ترس و دڵە ڕاوکێ لە دڵیان‌دا نەبێت و چی‌یان هەیە بە ئازادانە و ئازایانە بیخەنەڕوو
به‌ڕێزان بۆ بینینی کلیپه‌که بفه‌رموون ئێره دابگرن
http://www.youtube.com/watch?v=85hKkyPZBwc
کەمال عەلی
لەندەن
13.10.2008