دوای بڵاو بونەوەی نوێترین ئەلبومی گۆرانی، هونەرمەند ئەیوب علی پەشیمانی خۆی لە بڵاوکردنەوەی ئەو ئەلبومە دوپاتکردەوە کە ماوەیەک بەرلەئێستا ئەیوب عەلی ئەلبومی (مۆمی ) بەرهەم هێنا کە هەشت تراکی لەخۆ گرتبوو وە ئاوازی سەرجەم گۆرانیەکانیش لەلایەن هەڵکەوت زاهیر بۆ ئامادەکراوە ، هەردوای ماوەیەکی کورت لەبڵاوبونەوەی ، ئەوبەرهەمە لەبازار پێشوازییەکی ئەوتۆی لێنەکرا بەهۆی ئەوەی کە میلۆدیەکان عەرەبین ،
ئەمە وای لە ئەیوب کرد کە پاشگەزبێتەوە لەکارکردنی لەگەڵ ڕاوێژکاری هونەری سەرۆکی حکومەت ( هەڵکەوت زاهیر ) ئەیوب ئاماژەی بەوەدا کە هۆکاری ماددی وای لێکردووە کە لەگەڵ هەڵکەوت کاربکات بۆیە دەڵێت ” ئامادەنیم چیتر کار لەگەڵ هەڵکەوت بکەم و پەشیمانم کە کارم لەگەڵ کرد ،چونکە ئەو ئەوکاتە پارە بۆ هونەرمەندێک خەرج دەکات کە ئاوازەکانی ئەو بکەن بەگۆرانی ” هەروەها ئەیوب بۆ زۆربەی ڕۆژنامەکان ئەم ڕاستیانەی درکاندووە و پێی وایە ئەمە هەلەیەک بووە جارێکی تر دووبارەی ناکاتەوە .
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)




































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






