زانا دڵشاد دزەیى : کچە گۆرانیبێژ نازک سەلیم رایگەیاند، گۆرانییەکى نوێى لە تێکست و ئاوازى عەبدولقەهار زاخۆیى تۆمارکردووە و دواى جەژنى سەرى ساڵ لە دهۆک کلیپ دەکات، ئاشکراشى کرد تائێستا ئەڤیندار نییە
کچە گۆرانیبێژ نازک سەلیم لە باژێرى ئامێدى لە دایکبووە، دوو ئەلبوومى گۆرانى بڵاوکردۆتەوە، بە(سڤیل)ى راگەیاند، جگە لەو گۆرانییەى کە لە تکێست و ئاوازى هونەرمەند عەبدولقەهار زاخۆیى تۆماریکردووە و دواى جەژن لەلایەن سیپان عادل لە دهۆک کلیپ دەکرێت، چەند گۆرانییەکى دیکەى لەبەردەستە، لە بارەى ئەو گۆرانییەى کە لە دووەمى ئەلبوومیدا بەشێوەزارى سۆرانى تۆماریکرد، دەڵێت “بە یەک ساڵ خەریکى بووم، تابتوانم تۆمارى بکەم، چونکە زەحمەتە کەسێک بادینى بێت و بتوانى بەشێوازێک گۆرانییەکى سۆرانى بخوێنێ، کە بەسەر وشەکان زاڵبێت”.
نازک دووەم ئەلبوومى بە ناوى “هەر ئەڤین” تۆمارکرد، بەڵام ئاشکرایکرد تائێستا عاشق نییە و ئامادەش نییە لە ئێستادا شوو بکات، دەڵێت “ئەز ئەڤیندار نیم، بەس بۆ خەڵکى ئەڤیندار گۆرانى دەخوێنم، هەروەها لە ئێستادا بۆ شووکردن ئامادە نیم، دەمەوێ زیاتر خزمەتى هونەرى کوردى بکەم”.