حه‌وانه‌وه‌ی باش و خه‌وی قووڵ زۆر گرنگه، ئه‌گه‌ر باش نه‌خه‌ویت ژه‌هره‌كانی ناو له‌ش كه‌ڵه‌كه ده‌بن و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ته‌ندروستیت و مێشكت ده‌بێت.
هۆكاری سه‌ره‌كی په‌ككه‌وتنی جگه‌ر ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:
1- دره‌نگ خه‌وتن و دره‌نگ هه‌ڵسان هۆكاری سه‌ره‌كین.
2- میزنه‌كردن له به‌یانیاندا.
3- زۆر خواردن.
4- خۆدزینه‌وه له خواردنی نانی به‌یانی.
5- زۆر به‌كارهێنانی “موادی حافیزه”و ره‌نگ و شیرینكه‌ری پیشه‌سازیی له خوادندا.
6- به‌كارهێنانی ده‌رمان به زۆریی.
7- به‌كارهێنانی رۆنی زۆر، تا بۆت ده‌كرێت رۆن كه‌م به‌كاربهێنه بۆ سووركردنه‌وه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جۆری باشیش بێت وه‌ك رۆنی زه‌یتون، له كاتی ماندوێتیدا خواردنی سوره‌وه‌كراو مه‌خۆ مه‌گه‌ر ته‌ندروستیت زۆر باش بێت.
8- خواردنێك كه زۆر مابێته‌وه جگه‌ر ماندوو ده‌كات، سه‌وزه‌و رووه‌ك به كاڵی یان كوڵاوی بخۆ، سه‌وزه‌ی سووره‌وه‌كراو به یه‌ك ژه‌م بخۆ هه‌ڵیمه‌گره‌وه.
زۆر گرنگه خووی خواردن رێك‌وپێك و له كاتی خۆیدابێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ش خوادنهكان بمژێت و هه‌روه‌ها له‌و ماده كیمیاویه زیانبه‌خشانه رزگاری ببێت چونكه:
9 بۆ 11 ی شه‌و كاتی فرێدانی ژه‌هره كیمیاویهكانه، بۆیه ده‌بێت له‌م ماوه‌یه‌دا پشوو بده‌یت و كار نه‌كه‌یت، به تایبه‌تی ژنان.
11 بۆ سه‌عات یه‌كی دوای نیوه شه‌و كاتی پرۆسه‌ی رزگاربوونه له ژه‌هره‌كان له ناو جگه‌ردا، بۆیه ده‌بێت له خه‌ودا بیت.
سه‌عات 1 بۆ 3 ی به‌یانیش له زراودا ژه‌هره‌كان ده‌رده‌كرێن، دیسانه‌وه ده‌بێت له خه‌ودا بیت.
3 بۆ 5 ی به‌یانی كاتی پاككردنه‌وه‌ی سیهكانه له ژه‌هر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ژه‌هر فڕێدانهكه گه‌یشتووه‌ته بۆری هه‌ناسه‌دان، ئه‌گه‌ر كۆكه‌ی زۆرت هه‌بوو ده‌رمانی كۆكه مه‌خۆ بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له ژههرفڕێدانهكه نه‌گرێت.
5 بۆ 7 ی به‌یانی كاتی پاككردنه‌وه‌ی قۆڵۆنه “ریخۆڵه ئه‌ستووره”، كه‌واته میزه‌ڵدانت به‌تاڵ بكه‌ره‌وه.
7 بۆ 9 ی به‌یانی كاتی مژینی خواردنه له ریخۆڵه باریكه‌دا، ده‌بێت نانی به‌یانی له‌م كاته‌دا بخۆیت، ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشن ده‌بێت پێش 6:30 ی به‌یانی نان بخۆن.
دره‌نگ خه‌وتن و مانه‌وه‌ی شه‌و ئه‌م هه‌موو پرۆسانه په‌كده‌خات، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا له نیوه‌شه‌وه‌وه بۆ 4 ی به‌یانی مۆخ خوین دروست ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه زوو بخه‌وه‌و چاك بخه‌وه!
Discussion about this post