نینا جەمال خەڵکی شاری سلێمانییەو ماوەیەکی زۆرە لەشاری سیدنی وڵاتی ئوستراڵیا دەژیت، ماوەیەک بەر لەئێستا گۆرانییەکی بڵاوکردەوە بەناوی (ئازیز) وەرە، کە لەلایەن (ئەحمەد چاوشین) ئاوازی بۆ دانرابو هەروەها (رائد شامل) هۆنراوەکەى بۆ نوسیبو.
نینا لەلێدوانێکی تایبەت رایگەیاند” کە ئێستا سەرقاڵی تۆمارکردنی گۆرانییەکی تازەم بەناوی (تڵپەى دڵ) کە لەلایەن هونەرمەند (فەرەیدون هەولێری)ەوە ئاوازو هۆنراوەى بۆ دانراوەو هەروەها دابەشکردنی مۆسیقاکەى لەلایەن هونەرمەند (دێنس شمشاک) بۆ کراوەو لە ستۆدیۆ (ئۆشیانگ ساون ستۆدیۆ) سەرجەم کارەکانی دەنگی بۆ ئەنجام دەدرێت”.