لەڕۆژانی جەژندا بەرهەمە گۆشتییەكان سەرەكیترین پێكهاتەی ژەمەكانی خواردن پێكدەهێنن، لەكاتێكدا گۆشت سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بۆ پێدانی پرۆتین بە جەستە بەڵام لەهەمان كاتیشدا مەترسی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروستدەكات، بەتایبەت ئەگەر بێتو زیادەڕۆیی لەخواردنی گۆشتدا بكرێت بە برژاویو سوورەوەكراوی.
یەكێك لە پسپۆڕەكانی خۆراك لە سەنتەری نەتەوەیی توێژینەوەی میسر، دەڵێت، مرۆڤ لە ڕۆژێكدا پێویستی بە بڕی 60 گرام پرۆتین هەیە، زیادبوونی ئەو ڕێژەیەش بەكەمترین ئاست دەبێتە هۆی تێكدانی كۆئەندامی هەرسو بەرزبونەوەی ڕێژەی بۆلیناو ترشی یۆریكو هیلاك كردنی گورچیلەكانو بەرزبوونەوەی ڕێژەی كۆلیسترۆڵ لە خوێنبەرەكان، كە بەهۆیەوە فشاری خوێن بەرز دەبێتەوەو ئەگەری وشبوون بەجەڵتەی لێدەكرێت.
ئەو پسپۆڕە ئامۆژگاری دەكات بەوەی كە باشترین شێوازی ئامادەكردنی گۆشت لە ژەمەكاندا بە كوڵاندنیەتیو خورادنی بڕە گۆشتێكی كەمو دابەشكردنێتی بەسەر ژەمەكاندا، هاوكات دەڵێت پێویستە لەگەڵ گۆشتدا جۆرێك لە جۆرەكانی زەڵاتە، كە سەوزە بەشێكی زۆری پێكبهێنەرەكەی بێت، بخورێت، هاوڕێ لەگەڵ شەربەتی لیمۆ.
هاوكات ئامۆژگاری دەكات بەخواردنی كاهوو میوە لەدوای خورادنی گۆشت چونكە كارئاسانی بۆ كۆئەندامی هەرسكردن دەكەن، دەشڵێت دەبێت لەدوای ورادنی گۆشت لەخواردنەوە گازیو خورادنەوەی قاوە دوربكەوینەوەو لەجێ”ەی ئەوان چای سەوزو ئاوی نەعنا بخورێتەوە، چونكە دەبنە هۆی تواندنەوەی ئەو چەورییەی كە لە گۆشتەكەوە دەست دەكەوێت.
لە كۆتایی ئامۆژگارییەكانیشیدا دەڵێت، پێویستە مرۆڤ دوای ژەمەكان كەمێك وەرزش بكات، ئەگەر ئەو وەرزشە بەپێ رۆیشتن بێت بۆ ماوەی نیو كاتژمێریش.
Discussion about this post