دوای ڕاپه‌ڕین و کۆڕه‌وی ساڵی 1991 هونه‌رمه‌ند مه‌هاباد خه‌مێکی گه‌وره دایده‌گرێت و هزری ئه‌و هه‌رده‌م لای ئازاری میلله‌ته‌که‌ی ده‌بێت، تا ئه‌و کاته‌ی له‌ڕێگای گۆرانی-کلیپی “بۆ کێ بکه‌م گازی و هاوار- ساڵی 1992-1993 ” بووه میوانی سه‌رجه‌م که‌ناڵه ناوخۆییه کوردیه‌کان له باشووری کوردستان. ئێمه مه‌هابادمان له‌ڕێگای ئه‌م کلیپه‌وه ناسی، کاتێک بوو که ئافره‌تی کورد زۆر که‌م بوون له نێو دونیای هونه‌ر. دوا به دوای یه‌که‌م کلیپی مه‌هاباد توانی یه‌ک به دوای یه‌ک چوار کاسێتی گۆرانی به ناوه‌کانی سۆرگوڵ 1، سۆرگوڵ2، سۆرگوڵ 3 وه سۆرگوڵ 4 تۆمار بکات. به هۆی بارودۆخ و ژیانی خێزانی مه‌هاباد نه‌یتوانی به شێوه‌یه‌کی پێویست له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ره‌که‌ی به‌رده‌وام بێت تاکو له‌ناکاو له ساڵی 2008 له ڕێگه‌ی ئه‌لبومی سیدی “کاروانی پیرۆز” جارێکی تر به ده‌رکه‌وته‌وه.
مه‌هاباد هه‌ر له ته‌مه‌نی 13 ساڵیه‌وه له ئه‌مریکا ده‌ژیت. تایبه‌ت به چرا تیڤی مه‌هاباد هاته ئاخاوتن و باسی دابڕانه‌که‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ سه‌رقاڵی و ژیانی خێزانیی. ئه‌و ووتی ” من کاتێک گۆرانی ده‌ڵێم له دڵه‌وه ده‌یڵێم و هه‌موو ئه‌و ئازار و خۆشیه‌ی له ناخم دا هه‌یه له ڕێگای گۆرانیه‌وه ده‌ریده‌بڕم. من حه‌ز ده‌که‌م له ڕێگای هونه‌ر ببم به نموونه‌یه‌کی جوان بۆ گه‌له‌که‌م و بتوانم خزمه‌تی بکه‌م”.
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی تر و هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری هونه‌ری باسێکی تری نێوانمان بوو. له‌م باره‌یه‌وه مه‌هاباد ووتی ” حه‌ز ده‌که‌م هه‌موو هونه‌رمه‌ندێک سه‌رکه‌وتوو بێت و به ده‌ستی بهێنێت. پێم خۆشه هاوڕێی نزیکی هه‌مووان بم و ئه‌وه‌ی به من بکرێت بۆیان بکه‌م”.
ده‌رباره‌ی پلانی بۆ کاری هونه‌ری ئایندهی مه‌هاباد پێی خۆشه سیدیه‌ک به‌ئه‌نجام بێنێت که حه‌زی گوێگرانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستانی تێدا کۆ بکاته‌وه.
له‌سه‌ر کلیپی که‌زی دوواین، هه‌ندێک زانیاری بۆ درکاندین، ” ئه‌م کلیپه له ئه‌مه‌ریکا تۆمار کراوه، به یارمه‌تی ده‌رهێنه‌ری کورد باران پاسوری که به‌شی سینه‌مای له هۆلیوود ته‌واو کردووه و خۆی خه‌ڵکی ئامه‌ده. له ڕێگای چرا تیڤیه‌وه سوپاسی بێپایانم ئاراسته‌ی کاک باران پاسوری ده‌که‌م بۆ ماندووبوونی و ده‌رهێنانی ئه‌م کلیپه.” ده‌رباره‌ی رۆڵی سه‌ره‌کی کچه‌که‌ی نێو کلیپی که‌زی مه‌هاباد ووتی ” ئه‌م کچه‌ی رۆڵی سه‌ره‌کی ده‌بینێت کچه ئه‌رمه‌نیه و مامۆستای سهماشه، خۆی راهێنانی به کچه‌کانی تر کردووه و زۆر لێهاتووه”.
حه‌زه‌کانی هونه‌رمه‌ند مه‌هاباد که زۆری پێ خۆش بێت ڕۆژێک له ڕۆژان بتوانێت به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌رهه‌مێکی تایبه‌ت به مناڵان چاپ بکات، چونکه وه‌ک خۆی ده‌ڵێت په‌یوه‌ندیه‌کی زۆر باشم له‌گه‌ڵ مناڵان هه‌یه و زۆرم خۆش ده‌وێن. ئایا ئه‌م هه‌موو خۆشه‌ویستیه‌ت بۆ هه‌موو مناڵێکه !؟ له وه‌ڵامدا ووتی ” من هه‌موو مناڵێکم خۆشده‌وێت، مناڵ مناڵه له هه‌ر شوێنێک بێت له‌سه‌ر زه‌وی. جیهانی مناڵ تایبه‌ته. من خۆم مناڵم نیه به‌ڵام هه‌موو مناڵێکیش به مناڵی خۆم ده‌زانم”.
دوای کلیپی که‌زی له‌م ڕۆژانه کلیپێکی تریش بڵاو بۆوه . ئه‌مجاره‌یان بۆ بارزانی نه‌مر ی تۆمار کردووه. مه‌هاباد ئه‌م هه‌وڵه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بارزانی خاوه‌ن خه‌باتێکی دێرین و بێ ووچان بوو. توانی کورد‌و خه‌باتی کورد هه‌ر له کۆماری مه‌هاباده‌وه تا دوا نه‌فه‌سی به دونیا بناسێنێت. ئه‌و مرۆڤێکی مه‌زن بوو، بۆ گه‌لی خۆی ژیا و خه‌باتی کرد، پێویسته ئێمه وه‌ک هونه‌رمه‌ند ڕێز له‌م خه‌باته بگرین و له ڕێگای هونه‌ره‌که‌مانه‌وه ئه‌م پاداشته‌یان بده‌ینه‌وه”.
له کۆتاییدا ده‌ته‌وێت بزانیت که‌لووه‌که‌ی – ئه‌ستێره‌ی مه‌هاباد چیه !؟ لێره‌وه دهیدرکێنین. مه‌هاباد له 24.04 له دایکبووه ئه‌ستێره‌ی – گا.