له خه‌ونی شاعیر و له خه‌یاڵی ئاشقاندا حه‌سه‌ن ده‌رزی گۆرانی بۆ دابڕان ده‌چڕێت، له کارێکی سه‌رکه‌وتوویی پڕۆفیشناڵدا گۆرانی بێوه‌فایی که ئاوازی هونه‌رمه‌ند خۆیه‌تی وهه‌ردوو شاعیر هێمن و مه‌لا غه‌فوور هۆنیویانه‌ته‌وه کاری دابه‌شکردنی له لایه‌ن موزیک ژه‌نی به توانا سه‌روه‌ت کۆیی بۆ دانراوه ئه‌م به‌رهه‌مه له لایه‌ن کۆمپانیای شیلانه فیلم به نوێترین ئامێری دۆڵی و کرێن له شاری له‌نده‌ن وێنه گیراوه.
هه‌ردی شه‌یدا وه‌ك یاریده‌ری کامێره مان و بیلال ئیبراهیم به ڕووناکی و دیکۆر ڕێبوار حه‌مید وه‌ك یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر کارییان له‌م به‌رهه‌مه‌دا کردووه، کچه شۆخ و شه‌نگی به توانا (تروسکه شێره‌به‌یانی) به نواندن له‌م کلیپه دا به‌ژدار بووه شایانی باسه ئه‌م به‌رهه‌مه به باشترین و پڕ ڕه‌نگترین کاری هونه‌رمه‌ند داده‌نرێت .
وا بڕیاریشه له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ئه‌م به‌رهه‌مه له سه‌رجه‌م که‌ناڵ و ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کاندا بڵاو بکرێته‌وه .