هونه‌رمه‌ند هه‌ژار زه‌هاوی یه‌که‌م ئه‌لبومی موزيكى خۆی به ناوی ( یه‌ک وشه ) بڵاو کرده‌وه. شایانی باسه ئه‌م به‌رهه‌مه له‌لایه‌ن کۆمپانیای چوار چراوه له سه رجه م تۆمارگاکانى کوردستان بڵاوبۆته‌وه. ئه‌م ئه‌لبومه له 8 تراک پێک هاتووه . سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م تراکه له‌لایه‌ن هه‌ژار زه‌هاوی ئاماده کراون و له به‌شداری به‌رهه‌مه‌کانیش 6 شه‌ش موزیکژه‌ن به 6 شه‌ش ئامێری جیا جیا که هه‌ریه‌که‌یان خه‌ڵکی ووڵاتێکن له‌مانه ( یۆنان، ئه‌فغانستان، ئه‌مریکا، تورکیا، ئه‌رمینیا وه سکۆتڵاند )، که زۆربه‌یان هاوه‌ڵی هه‌ژار بوون له زۆربه‌ی بۆنه‌کاندا و له‌م به‌رهه‌مه‌ش وه‌ک هه‌موو کات هاوڕێ و هاوه‌ڵی ده‌فه‌که‌ی هه‌ژار بوون.
بۆ زانیاری زیاتر و به‌ده‌ست هێنانی ئه‌م ئه‌لبومه ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه بکه‌ن :