ماڵپه‌ری تابناك كه ماڵپه‌ری ره‌سمی موحسین ره‌زایی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئیَرانی ناودهبڕیت ئه‌مڕۆ له راپۆرتیَكی تایبه‌تی خۆیدا که‌ناڵ چوار وه‌کو که‌ناڵێکی ئیسرائیلی ده‌ناسێنێت. خه‌بات نه‌وزاد ئاوێنه: ماڵپه‌ره‌كه نوسیویه‌تی “سه‌هیۆنیه‌تی جیهانی له دریَژهی هه‌وڵه‌كانی بۆ شیَواندنی فه‌رهه‌نگی وڵاتانی مسوڵمان هه‌ستاوه به دانانی كهناڵیَكی نویَی ته‌له‌فیزیۆنی له‌ناوچه‌ی كوردستانی عیَراق”.
له‌و راپۆرته‌دا که په‌یامنێری ئه‌و سایته له سلێمانی ئاماده‌ی کرده، هاتووه: ئه‌و كه‌ناڵه (كه‌ناڵ چوار) له لایه‌ن كهسیَكی روسیوه بهڕیَوه ئهبریَت كه‌ناوی (ئارامۆ)یه ماوه‌ی سێ مانگه ده‌ستی به‌كار كردووه. له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه “ئه‌وانه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه‌یان داناوه سودیان له‌ناوی (كه‌ناڵ چوار) وه‌رگرتووه كه مهبهستیَكی سیاسی هه‌بووه ئاماژه‌یه بۆ چوار پارچه‌ی كوردستان ئیران و توركیا و سوریا و عیَراق”
تابناک ده‌نوسێت “پێشکه‌ش کارێکی خانمی ئه‌م که‌ناڵه له کاتی پێشکه‌ش کردنی به‌رنامه‌کانی خۆیدا به جلوبه‌رگێکی زۆر نه‌شیاو ئاماده ده‌بێت و له نه‌جابه‌تی کچانی کورد ره‌خنه ده‌گرێت و هانیان ده‌دات بۆ لابردنی حیجاب و گۆرانی وتن”.
له درێژه‌ی ئه‌م راپۆرته‌دا هاتوه “كه‌ناڵی ناوبراو ته‌نها به‌ماوه‌ی سێ مانگ به پاره‌یه‌ك كه هیچكات سه‌رچاوه‌كه‌ی بۆ كه‌س ڕوون نیه هه‌ستاوه به دروستكردنی چه‌ند ستودیۆیهكی پیچشكهوتو له‌ئاستی جیهانی توانیویه‌تی به به‌کارهێنانی امکانیاتێکی زۆر باشی مادی و ته‌كنیكی، سه‌رنجی گه‌نجه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ خۆی رابکێشێت”.
“له لایه‌كی تره‌وه له كاتی بوونی ئه‌و ههمووكهناڵه ته‌له‌فیزیۆنیه كوردیانه كاركردنی كهناڵیَكی وا بێشك به مه‌به‌ستی له‌ده‌ستدانی فه‌رهه‌نگی ره‌سه‌نی كوردستانه و به‌رای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان ئه‌و كه‌ناڵه ئهیهویَت وه‌ك كه‌ناڵی فارسی 1 دهیهویَت هیَرش بكاته سه‌ر داب و نه‌ریتی كوردهواری” تابناك وای نوسیوه
تابناك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته رای “محمود یاسین كوردی” رۆژنامه‌نوسی وه‌رگرتووه محمود دهلیَت “ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و كه‌ناڵه له‌خشته بردنی گه‌نجانه له بابه‌ته دینی و سیاسی یه‌كانه‌وه ئه‌وانه ئهیانهویَت به‌به‌رنامه سه‌رنج راكیش به‌ڵام بێ مسته‌وا گه‌نجانی كوردستان له روی بابه‌ته سیاسه‌كان و ناسنامه‌ی دینیه‌وه خۆیانه‌وه دوربخه‌نه‌وه”
تابناك دهلیَت ” ئامانجه‌کانی ئه‌م که‌ناڵه كه هه‌مووی پشت كردنه له ئادابی ره‌سن و ئه‌سڵی كوردانه بۆ زۆربه‌ی خانه‌واده‌كانی كوردستان هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه روون بۆه‌ته‌وه وکه‌ناڵی ناوبراویان له به ئامانجه سه‌ته‌لایته‌كانی خۆیاندا سریویانهتهوه”.
تابناك له راپۆرته‌كه‌دا ده‌نوسێت “ئه‌و كه‌ناڵه ئیَستا هه‌ر رۆژه به په‌خشكردنی ئه‌و فیلمانه‌ی كه له‌وانه مهزلویهتی یه‌هودی ئیسرائیل پیشان ده‌درێت مه‌به‌ستی خۆی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی باشتر ئاشكرا ئه‌كات به‌و شیَوهیه ماهیه‌تی سه‌هیۆنیه‌تی ئه‌وان باشتر پیَشان دهدریَت”.
سایتی فه‌رمی سوپای پاسدارانی ئیران له کۆتایی راپۆرته‌که‌ی خۆیدا له هه‌مبه‌ر ئاماده بوونی “عه‌زیز وه‌یسی” گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له که‌ناڵه هۆشداری ده‌داته به‌رپرسانی ئیران و ده‌ڵیت “ئه‌وه‌ی که ئیمه‌ی سه‌رسام کردوه ئاماده بوونی گۆرانیبێژێکی کوردی ئیران به ناوی (عه‌زیز وه‌یسه) له‌و که‌ناڵه له کاتێکدا ناوبراو له وڵاتی ئیران داده‌نیشێت”
تابناک له درێژه‌دا وه‌یسی به وه‌رگرتنی پاره‌ی خه‌یاڵی له‌و که‌ناڵه تۆمه‌تبار ده‌کات.