ئاوازی وون ئه‌و گروپه ڕه‌سه‌نه‌یه که به به‌رده‌وامی له خه‌می ئاواز و میوزیکی ڕه‌سه‌نی کوردی دا بووه و ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپه هه‌میشه وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك ڕۆڵی خۆیان بینیوه له خزمه‌ت کردن و پاراستنی میلۆدیه ڕه‌سه‌نه‌کان .ئیمساڵ له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا گڕی نه‌ورۆز به گۆرانیه ڕه‌سه‌نه کوردیه‌کان هه‌ڵکران له لایه‌ن گرووپی ئاوازی وونهوه، به ئاماده‌بوونی زیاتر له 15،000 که‌س که له یه‌که‌م ڕۆژی نه‌ورۆز 21/3/2010 ئه‌م فێستیڤاڵه به‌ڕێوه‌چوو.
دوا به دوای ئه‌م کۆنسێرته مه‌زنه ئاوازی وون به داوه‌تێکی ڕه‌سمی بانگێش کرابوو بۆ هه‌ردوو فێستیڤاڵی نه ورۆز له شاری دۆنکاسته‌ر28//3/2010 و فێستیڤاڵی ڕووناکی له له‌نده‌ن 25/4/2010. که شایه‌نی باسه گه‌وره‌ترین پێشوازی له به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م گرووپه کرا ،ئێستاش له خۆ ئاماده کردنن بۆ به‌شداربونیان له فیستیڤاڵی (ئه‌نفال) که بڕیاره له کۆتایی مانگی مه‌ی سازبدرێت له شاری مانچێسته‌ر…
ئاوازی وون گروپێکی سه‌ربه‌خۆیه له ساڵی 2006 له مانچستهرله ووڵاتی به‌ریتانیا دامه‌زراوه .ئامانج له دروست بوونی ئه‌م گروپه خزمه‌ت کردنه به هونه‌ری ڕه‌سه‌نی کوردی له تاراوگه . شێوازی کارکردنی ئه‌م گروپه کۆنسێرت گێڕانه به شێوازێکی هونه‌ری و پرۆفیسیۆنهڵانه له ستایلی فۆلکلۆر . سه‌رباری هه‌موو گرفته‌کانی ژیان ، ئه‌ندامانی ئه‌م گروپه هه‌ریه‌ك له شارێکی جیاواز که 700 کیلۆ مه‌تر له‌یه‌ک دوورن به بێ هیچ به رامبهرێك له سه‌ر گیرفانی خۆیان خزمه‌ت به میوزیك و هونه‌ری ڕه‌سه‌نایه‌تی کوردی ده‌که‌ن . تا ێستاش له چه‌ندین ووڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا داوه‌ت نامه‌ی ڕه‌سمیان پێگه‌یشتوه ، به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی مافی په‌نابه‌ری چه‌ند ئه‌ندامێك نه‌یانتوانیوه سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بکه‌ن، وه زیاتر له 30 کۆنسێرتی هونه‌ری و فێستیڤاڵ به‌شدار بوون له ناو به‌ریتانیا .. ئه‌ندامانی ئه‌م گروپه پێکهاته‌ی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستانن که بریتین له :
سه‌روه‌ت کۆیی : سه‌رۆکی گروپ و به ئامێری که‌مان / شایوان : به ئامێری زه‌ڕب / تالیب ڕه‌سوڵ : ده‌نگ بێژ و به ئامێری تار و ساز/ بێیجان : ده‌نگ بێژ / کۆریش ڕافیعی : ده‌نگ بێژ و به ئامێری سه‌نتور / ڕۆسکار نه‌سان : به ئامێری عود / ژیان : ده‌نگ بێژ / عه‌داله‌ت گه‌رمیانی : به ئامێری ده‌ف/ نیان : ده‌نگ بێژ / حه‌مید : به ئامێری ساز ..
کرته بکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه بۆ بینینی به‌شێك له کۆنسێرتی دۆنکاسته‌ر