به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان له کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ی زانسته ته‌ندروستیه‌کانی کوردستان له دانیمارک به هاوکاری له‌گه‌ڵ قایمقامیه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌و کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی چهکئی کیمیاوی، چه‌ند چاڵاکییه‌ک له بواره‌کانی ده‌روونناسی،هونه‌ری و وێژه‌یی ئه‌نجام ده‌دات.
چاڵاکییه‌کان بریتین له : کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو له ده‌ربازبووانی کاره‌ساتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، ( وۆرکشۆپ)ێک له سه‌ر نه‌خۆشی ته‌نگه‌ژه‌ی پاش زه‌بری ده‌روونی بۆ سه‌رجهjم داموده‌زگا حکومی و ڕێکخراوه نا حکومییه‌کان. هاوکات ده‌زگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنه‌وه پێشانگایه‌کی کتێب له کتێبخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌کاته‌وه.
کردنه‌وه‌ی پێشانگای شێوه‌کاری له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان حه‌مید عه‌بدوڵا، ئاودێر عوسمان له گه‌له‌ری هه‌ڵه‌بجه، سازدانی سیمینارێک له په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کانی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن به‌ختیار هه‌ڵه‌بجه‌یی. پڕۆژه‌که به کۆنسێرتێک به یه‌کمجار له شاری هه‌ڵه‌بجه، هۆڵی یادکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه به ده‌ست و په‌نجه ڕه‌نگینه‌که‌ی خانمی هونه‌رمه‌ند تارا جاف و هاوار زه‌هاوی به ده‌ف و ڕێبوار قه‌ره‌داخی به تار کۆتایی دێت.