زانا گه‌ڵاڵی : كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات به‌رهه‌می (ئێواره‌یه)ی هونه‌رمه‌ند ناسری ره‌زازی كلیپكرد. ئێواره‌یه؛ كه ده‌بێته تازه‌ترین به‌رهه‌می ره‌زازیی، ئاوازه‌كه‌ی فۆلكلۆری ناوچه‌ی دیاربهكرهو هۆنراوه‌ی هونه‌رمه‌ند خۆیه‌تی و گۆران كامل-یش كاری دابه‌شكردنى بۆ جێبه‌جێكردووه‌و كاری تۆماركردن و میوزیكیشى له‌ئه‌سته‌نبۆڵ بۆ كراوه، كلیپه‌كه‌ش لهسیناریۆو ده‌رهێنانى ده‌روون گێژه‌ن و وێنه‌گرتنى ئه‌مجه‌د محه‌مه‌دو مۆنتاژى رێكه‌وت محه‌مه‌د-ه.
سه‌باره‌ت به‌سیناریۆی ئه‌و كلیپه ره‌زازی هونه‌رمه‌ند بهكوردستانى نوێ-ى وت: ئه‌و كلیپه سه‌ره‌تا به‌شێوازێكی دیكه سیناریۆی داڕ‌ێژرابوو، كه كچ و كوڕێك رۆڵببینن، به‌لام من پێم باشبوو كلیپه‌كه كچی تێدا نه‌بێت، چونكه رێز‌و پێگه‌ی ژن لای من گه‌وره‌تره له‌وه‌ی بیهێنم لهكلیپێكدا نیشانیبده‌م، حه‌زده‌كه‌م چوارچێوه‌ی كلیپه‌كه‌م په‌یوه‌ندی به‌خه‌باتی نهتهوهكهمهوه هه‌بێت، هه‌ر چه‌نده گۆرانییه‌كه نیشتمانی نییه، به‌لام چوارچێوه‌ی گۆرانییه‌كه وایه تاڕاده‌یه‌ك باسی غوربه‌ت ده‌كات و پێم‌خۆش بوو كلیپه‌كه‌ش به‌خۆشه‌ویستی نیشتمان ببه‌ستمه‌وه. وتیشى: كاك ده‌روون كه كوڕه شه‌هیده‌و كۆن له‌گه‌ڵ شه‌هیدی باوكی دۆستایه‌تیمان هه‌بووه‌و له‌كوردسات كار ده‌كات، به‌قسه‌ی كردم و بیرۆكه‌كه‌ى منى قبوڵكرد، سوپاسی ده‌كه‌م. رهزازى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه له‌سیناریۆی كلیپه‌كه‌دا رۆژی یه‌كه‌م لهئهمنهسورهكه وه‌ك زیندانییه‌ك رۆڵى بینیوه‌و رۆژی دووهه‌میش له‌شوێنێك كه بینایه‌كانی له‌ده‌ره‌وه‌ی ولات ده‌چێت و ئه‌مه‌ش به‌مانای ئه‌وه‌یه كه گۆرانیبێژێك خه‌ریكه ده‌ڕوات بۆ غوربه‌ت، به‌شی سێه‌میش له‌ناوچه‌ی شارباژێره، كه سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تی-م دێنێته‌وه یاد له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌دا. هه‌روه‌ك هونه‌رمه‌ند ناسری ره‌زازی سوپاسی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات-ى كرد بۆ كلیپكردنی گۆرانییه‌كه‌ی.
مایه‌ى ئاماژه‌یه كلیپى ئێواره له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا له‌رێگه‌ى شاشه‌ى كه‌ناڵى كوردساته‌وه نمایشده‌كرێت.