سه‌ر له به‌یانی 7 ی 9ی 2010 هاورێیه‌کی به‌ڕێز له پایته‌ختی کوردوستانه‌وه په‌یوه‌ندی به براکه‌مه‌وه کرد و پێی گوت که گوایه هه‌واڵێک بڵاو بۆته‌وه ده‌ڵێت: باخان ڤیدیۆ کلیپی زه‌رده‌خه‌نه بڵاو ده‌کاته‌وه. من لێره‌وه به هه‌موو هونه‌ردۆستانی راده‌گه‌یه‌نم که من هیچ په‌یوه‌ندیه‌کم نیه به‌م نوسینه‌وه. ئه‌وه‌ی له‌مه‌و دواش به ناوی منه‌وه ڤیدیۆ یاخوت بابه‌ت بڵاو بکاته‌وه ئه‌وا ناچار ده‌بم رو بکه‌مه دادگا. من زۆر شتی ناراستم بینی له ماڵپه‌رو گۆڤاری جیاواز جیاواز. ئنجا لێره‌وه داوا ده‌که‌م که به هیچ شێوه‌یه‌ک ناوی من چیتر به‌کار نه‌هێندرێت بۆ پڕ کردنه‌وه‌ی پروپاگه‌نده‌کان. وه هه‌ر ئه‌مرۆ په‌یوه‌ندیمان کرد به سه‌ر نوسه‌ری سیڤیل و پێم راگه‌یاند که ئه‌و هه‌واڵه دوره له ڕاستیه‌وه و له ژماره‌ی داهاتوی سیڤیل ئه‌و هه‌واڵه ره‌چاو ده‌کرێته‌وه. بۆ زانیاری زیاتر ئه‌و کلیپه‌ی که باس ده‌کرێت له ساڵی 2009 کلیپ کراوه له سیدی ڤاله‌نتاین و له‌و کاته‌ی که من ده‌ستم له هونه‌ر کێشایه‌وه، ئه‌و کلیپهشم ره‌ت کردبو و به جێم هێشت، وه ئێستا من هیچ نه‌چار نیم که کلیپێک بڵاو بکه‌مه‌وه که خۆم نه‌مه‌وێت یاخوت ڕازیم له‌سه‌ری نه‌بێت.
له کوردوستاندا کێشه‌ی گه‌وره‌تر هه‌ییه که خۆتانی پێوه مه‌شخول بکه‌ن و مانشێتی پێ پربکه‌نه‌وه. من ماوه‌یه‌کی زۆره که خۆم راگرتوه‌و قسه ناکه‌م به‌ڵام ناچارم ئه‌که‌ن که روو بکه‌مه حوکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستان ، به‌شکم بتوانن ده‌ستی ره‌قابه به‌سه‌ر رۆژنامه نوساندا زیاد بکه‌ن و له‌مه‌و دوا هه‌واڵێک بڵاو نه‌که‌نه‌وه که دور بێت له ڕاستییه‌وه. چونکم له 100%، 5ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی که له‌سه‌ر من نوسرابوون راستن باقی بابه‌ته‌کان نه‌ک دورن له راستی به‌ڵکم درۆشن.
من چه‌ند شتێک ده‌نوسم له باره‌ی ڕۆژنامهنوسهکانهوه.
ڕۆژنامه نوس ده‌بێت خاوه‌ن بروا نامه بێت؛ ده‌بێت لێکۆڵینه‌وه بکات له روداوه‌کان، ده‌بێت ماڵپه‌رو ڕۆژنامه‌کان هه‌موو شتێک بڵاو نه‌که‌نه‌وه که دوره له راستییه‌وه و چه‌ندین شتی تریش که من ناتوانم له سه‌ری برۆم چونکم ئه‌وه ئیشی من نییه. من له یه‌ک کێشه تێناگه‌م ئه‌وه ش ئه‌وه‌یه که هه‌موو میله‌تێک پشتگیری له هونه‌رمه‌نده‌کانی خۆی ده‌کات به‌س لای ئێمه نه‌بێت. هیوادارم که کاربه‌ده‌ستان و هه‌موو رۆژنامه نوسه‌کان پشتگیریان بکه‌ن نه‌ک ناوه ناتۆره‌و بچنه نێو ژیانی تایبه‌تی ئه‌و که‌ساییه‌ته جوانانه‌وه. تکایه پاڵ پشتی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه بن نه‌ک له هیچی نه‌بوو کێشه‌یان یاخوت به خراپه باسیان بکه‌ن. برواتان بێت که‌س به قسه ئابروی ناچێت، بۆیه له‌باتی قسه‌ی ناشرین و پروپاگه‌نده بۆ هه‌وڵ ناده‌ن ژیانتان ئاسوده بێت و ڕێز له یه‌کتر بگرن. ژیان کورته ئازیزان، هه‌تا ئه‌توانن دڵی که‌س له خۆتان زیز مه‌که‌ن و سنور و دڵ ڕاگرتنی یه‌کتر بزانن چیه. هیوادارم هه‌موتان ئاسوده‌بن له ژیانتانا به تایبه‌تی هونه‌رمه‌نده‌کانمان. بۆ ڕۆژنامه نوسه‌کانیش، ده‌ڵێم که برواتان بێت هه‌تا بابه‌تی پاک‌و جوان و پر ئه‌ده‌ب بڵاو بکه‌نه‌وه خۆشه‌ویستر ده‌بن نه‌ک هونه‌رمه‌ندان و کهساییهتێکان له خۆتان دور بخه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها به ناوی من چه‌ندین ئه‌کاونت له فه‌یس بووک کراوه‌ته‌وه، من به هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌کاونتم نیه له فه‌یسبوک. له‌گه‌ل سوپاسێکی بێ پایان بۆ چرا تڤی.
هاورێو دڵسۆزی هه‌موو ئه‌و دڵه پاکانه‌ی که ڕێزی تاک ده‌گرن، من باخان.
http://www.civilmag.com/news/Huneryi/H%2050/baxan%20dagaretawa/index.php