به ڕای من وه‌ک هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ (مه‌ریوان سه‌فادین ) که ماوه‌ی 18 ساڵه له بواری هونه‌ری کار ده‌که‌م من ده‌ڵێم به‌ردێك له ئاسمان بکه‌وێته خواره‌وه به‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندانی کوردا ئه‌وا ده‌ستی حیزب و سیاسه‌تی کوردی تێدایه چونکه هه‌ر ئه‌وان وایان کردوه که هونه‌رمه‌ندانی کورد سوک بکه‌ن و ته‌نانه‌ت گه‌نجانی کورد وا لێبکه‌ن گوێێان لێ ڕانه‌گیرێت زیاتر خو بده‌نه هونه‌ری بێگانه .
وه ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندانیش له ناو خۆماندا ڕاستگۆ نین و له ژێره‌وه خه‌نجه‌ر به پشتی یه‌کدا ده‌که‌ین ئه‌مانه‌و زۆر شتی تر وای کردوه که گوێگری هونه‌ری کوردیش لێمان بێزار ببن و هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی بێگانه زاڵ ببێت به سه‌رماندا به داخه‌وه بۆ هونه‌رمه‌ندانی کورد که چه‌ن بێ هه‌ڵوێستن له هه‌موو شتێکدا ته‌نها له هه‌ر شوێنێک پاره‌و عه‌رزه هه‌بێت ئه‌وان ده‌چنه پێشيوه و ده‌ست ئه‌که‌ن به ماستاو گرتنه‌وه هه‌ر ئه‌وانیش وایان کردوه که ته‌ڕو وشک به یه‌که‌وه بسوتێنن ناوی هونه‌رمه‌ندانی کورد سوک بکه‌ن به‌ڵام ئه‌وانیش چه‌ن هونه‌رمه‌ندێکی ماستاو چین که به په‌نجه‌ی ده‌ست ئه‌ژمێرێن و زۆرینه‌ی خه‌ڵک ده‌یانناسێت.