رێکەوت سەلام :دواى ئەوەى توانی سەرکەوتن لە یەکەم گۆرانى خۆی بە دەست بێنێت ڤینا فەرشید کۆتایی هێنا بە دواین کلیپی خۆی بە ناوی لاوێ من، لاوێ من لە تێکستی( کازم هەرکی)ە و لە ئاوازی هونەرمەند (زانا جەبەلی)ە، هەروەها کارى دابەش کردنی (شیاو کەماڵ)ى و کارى تۆمار کردنی لە ستۆدیۆ ێۆڵۆ لە لایان هۆگر عەزیزەوە دەنگی بۆ تۆمار کراوە، سەبارەت بە کلیپ کردنی ئەم گۆرانیە ڤینا ڕای گەیاند:
ئەم گۆرانیە لە لایەن دەرهێنەر (فەرهەنگ فەرمان)ەوە کارى دەرهێنان و مۆنتاژی بۆ کراوە و کارى وێنەگرتنیش لە لایەن (حوسێن سەعید)ەوە وێنەی بۆ گیراوە هەروەها ئەم بەرهەمە بە سپۆنسەرى کۆمپانیای ڤین پرۆدەکشنە، لە کۆتایی ڤینا وتی ئەم بەرهەمە لەسەر ئەرکی خوالێخۆش بوو (عیرفان زەنگەنە) کارى تۆمار کردنی ئەمە بەرهەمەی گرتە ئەستۆ بەڵام بەداخەوە مەرگ مەودای نەدا کە گوێ لێ بگرێت بۆیە من ئەم گۆرانیە پێشکەش دەکەم بەرۆحی کاک عیرفان زەنگەنە