دواى سەرکەوتنی لە گۆرانى هێندە مەستەم کە یەکێک بووە لە بەرهەمە نەمرەکانى هونەرمەندی هەمیشە زیندوو رێگر حەیدەر محەمەد کازم ئێستا کۆتایی هێناوە بە نوێترین گۆرانى خۆی بە ناونیشانی گەر دەتەوێت بم سوتێنی، لە لێدوانێکی تایبەتی دا هونەرمەند محەمەد کازم وتى: دواى ماندوو بونێکی زۆرم لە گۆرانى گەر دەتەوێت ئێستا ئەم بەرهەمم کۆتایی پی هێناوە و لە ماوەیەکی زۆر زوو ئەم گۆرانیە بڵاو دەببێتەوە، گەر دەتەوێت لە تێکستی هونەرمەند “راید شامل “ە و ئاواز و دابەشکردنی “سەنار محەمەد”، هەروەها لە ستۆدیۆ ئۆکتاف کارى تۆمار کردنی دەنگی بۆ ئەنجام دراوە لە لاین ئەندازیارى دەنگ” محەمەد ئاکرەیی”، سەبارەت بە کلیپ کردنی ئەم گۆرانیە “محەمەد کازم”ی هونەرمەند درێژەی بە قسەکانى داو وتى : سەبارەت بە کلیپ کردنی ئەم گۆرانیە “گەر دەتەوێت ” لە لاین “یوسف لەشکری ” کارى وێنەگرتن و دەر هێنانى مۆنتاژی بۆ کراوە هەورەها ئەم کلیپیە بەسپۆنسەرى (semese)، هیواداریشم توانیبێتم منیش کەسێک بم کە خزمەتێکی بچووکی هونەرى رەسەنی کوردی بکەم
رێکەوت سەلام