ئارامی مەلا محەمەد: ئێمە بابەتەکانمان تەنها لەڕووی ڕەخنەی هونەریەوە ئاراستەی هەڵکەوت زاهیر و ئەو گۆرانی بێژانە کردووە کە لەگەڵی کار دەکەن. ئەگەر خەڵکانێک هەبن
خوێندنەوەیەکی تایبەتیان هەبێت بۆ هەڵکەوت زاهیر و گۆرانی بێژەکانی لە ڕووی شەخسیەتی کارکردنیانەوە ئەوە بیر و ڕای خۆیانە نەک ئێمە.هەڵکەوت زاهیر: بابەتەکانی گۆڤاری هۆنیا کاریگەریان لەسەر شەخسیەت و کەسایەتیم کردووە.ئەمڕۆ لەلایەن دادگای هەولێرەوە ئاگاداری نامەیەم بەدەستی ئارامی مەلا محەمەد سەرنوەر و خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری هۆنیا گەیشتووە، کە تێیدا هەڵکەوت زاهیر داوای یاسایی لەسەر تۆمار کردووە و تۆمەتباری دەکات بە ڕوخاندنی کەسایەتی لەسەر ئەو 3 بابەتەی کە لەچەند ژمارەیەکی گۆڤاری هۆنیادا لەسەری نوسراوە، وەک قەرەبوویەک داوای (500) ملیۆن دینار دەکات.سەبارەت بەم سکاڵایە لێدوانی ئارامی مەلا محەمەدیشمان وەرگرت و ناوبراو دەڵێت:ئێمە بابەتەکانمان لە ژێر رەخنەی هونەری بڵاو کردۆتەوە و وە ئێستاش دەڵێین شێوازی ئیش کردنی هەڵکەوت زاهیر لەگەڵ ئەدەبیات و کلتوری وڵاتەکەمان ناگونجێت و لەهەمان کاتیشدا ئەو نوسینانەی بڵاومان کردوە هیچی بیر و ڕای خۆمان نەبووە و تەنها دیمانەیەک بووە، ئەگەر ئەو بیرو ڕای گۆڤاری هۆنیای دەوێت سەبارەت بە کارەکانی هەڵکەوت زاهیر، ئەوا بیر و ڕای ئێمە زۆر قورسترە لەسەر کارەکانی هەڵکەوت زاهیر ولەم چەند ژمارانەی داهاتوودا بیرو ڕای خۆشمان بڵاو دەکەینەوە، ئێمە لەدوای کردنی ڕاپۆرتێک لەگەڵ ئەو هونەرمەندانەی کە شەخسیەت و کەسایەتیەکی تایبەتیان هەیە لە کوردستان بۆمان دەرکەوت کە زۆربەی هەرە زۆری هونەرمەندەکان کارەکانی کاک هەڵکەوتیان پێ باش نییە. ئەم ڕاپۆرتەش لە ژمارەکانی داهاتوماندا بڵاو دەکەینەوە”ئارامی مەلا محەمەد لە کۆتایی قسەکانیدا ئەوەشی وت” کێشەکە دادەنێین تا دادگا لەنێوانماندا یەکلایی دەکاتەوە، جارێ لێدوانی زیاتر لەو بارەیەوە نادەین.