لۆکە زاهیر، کە هەفتەى رابردوو لەلایەن وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان بە گۆرانیبێژى لاوى ساڵى 2010 هەڵبژێردرا، دەرچوو بە ئەسڵ هەورامییە و خەڵکى گوندى “زەلم”ـە لە هەورامان.
وێڕاى ئەوەى ئەمساڵ دوو ئەلبوومى بڵاوکردەوە، ئەلبوومێکى گۆرانى و ئەلبوومێکى مەقام، لۆکە بە (سڤیل)ـى راگەیاند “ئێستا دوا کلیپم بە ناوى (سەیر ئەکەى) لە تێکستى حەمەسەعید ئیبراهیم و میلۆدى هەڵکەوت زاهیر ئامادەکراوە و لەم رۆژانە پەخشدەکرێ”
ئەگەرچى تائێستا خەڵک “لۆکە”ـیان وەک کچێکى سلێمانی ناسیووە، بەڵام ئەو بە ئەسڵ هەورامییە و باوکى خەڵکى گوندى “زەلم”ـە لە هەورامان، ئێستاش مامەکەى لە هەورامان نیشتەجێیە، بەڵام ئێستا لۆکە لەگەڵ خانەوادەکەى لە وڵاتى سوید دەژی، گوتى “راستە بە ئەسڵ هەورامیم، بەڵام لە سلێمانى لە دایکبووم”.