زانا دڵشاد دزەیى :دکتۆرە بەلقیس بە (سڤیل)ـى راگەیاند، دوو گۆرانى لە وڵاتى تورکیا وێنەگرتووە و نایەوێ ناوى گۆرانییەکان بدات و دەڵێ “بابێتە موفاجەئە”. هونەرمەند بەلقیسە، کە ساڵانى شەست و حەفتاکان بە ناوى ژیان ئەحمەد لە رادیۆى بەغدا وەک کچە گۆرانیبێژێکى کورد کارى کردووە و لە کوردستان بە دکتۆرە بەلقیس ناسراوە، بە (سڤیل)ـى راگەیاند، ئەوەندەى لە شاشەوە ونبووە، توانیوویەتى دوو کلیپ لە وڵاتى تورکیا وێنە بگرێت و دەڵێت “لەو مانگەدا هەردوو کلیپم بڵاودەکرێتەوە، دەبینن کلیپەکانم چەند جوانن، لەبەرئەوەى خۆم دڵتەڕم کلیپەکانیشم زۆر جوان و تەڕن”.
لەبارەى ئەو دەنگۆیەى، کە لەبەرئەوەى دکتۆرە بەلقیس شوویکردووە، بۆیە لە شاشە ونبووە و وازى لە پرۆگرامى من جیاوازم هێناوە، بەڵام دکتۆرە بەلقیس دەڵێت “خۆ کوفر نییە ئەگەر شوو بکەمەوە، لەبەرئەوەى دڵم زۆر تەڕە”.