ئالان عومه‌ر / سوید : سریل وه‌ك خۆی وتی له سلێمانی له دایك بوه نزیكه‌ی 19 ساڵ ده‌بێت له ووڵاتی سوید نیشته جێیه ئه‌و خانمه چۆن له كلیپه‌كانیدا رۆڵی كه‌سێكی هێمن ده‌بینێت، بۆ ژیانی تایبه‌تیشی ده‌ڵێت ” ئه‌گه‌ر باسی خۆم بكه‌م ئه‌وه ده‌توانم بڵیم كه‌سێكی هێمن و له‌سه‌ر خۆم” ئه‌م كچه ده‌نگخۆشه‌ی كورد ماوه‌یه‌كی نزیكه ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه بۆ خولیاكانیشی وه‌ك ئاماژه‌ی كرد ته‌واو عه‌شقی بواری هونه‌ره‌و به‌كاری دوهه‌می خۆی داده‌نێت به‌جۆرێك ژیانی خۆی رێكخستوه كارنه‌كاته سه‌ر هونه‌ره‌كه‌ی ئه‌و هه‌ر چه‌نده له مناڵییه‌وه له چالاكییه‌كانی قوتابخانه‌دا به‌شداربوه به‌ڵام بواری بۆ نه‌ره‌خساوه به‌شێوه‌ی جددی كاری هونه‌ر بكات هه‌تا له‌م ساڵانه‌ی دواتردا ده‌ستی به‌گۆرانی ووتن كردوه و وتیشی كه” باروو دۆخی ژیانم بۆ نه‌ره‌خساوه به‌شێوه‌ی جدی كاری هونه‌ر بكه‌م هونه‌ریش گه‌وره‌ترین هیوای ژیانم بوه”.
بۆ هونه‌رمه‌ند پێویستیه‌كی گرنگه كه كه‌سێك یان لایه‌نێك هاوكارو پاڵپشتی بێت بۆ ئاماده‌كردن و وه‌به‌رهێنانی ئه‌لبومێكی هونه‌ری یان كارێكی هونه‌ری، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت سیریل تا ئێستا هیچ كه‌س و لایه‌نێك هاوكاری نه‌بوه‌و له پلانیشیدا نیه ئه‌لبومیش به‌رهه‌م بێنێت به‌بێ هاوكاری لایه‌نێك، چونكه بواری ئابوری رێگه‌ی پێنادات به‌ته‌نیا خزمه‌تی هونه‌ر بكات”وه‌ك ئه‌لبوم هیچ پلانێكم نیه چونكه بواری ئابوریم رێگه‌م پێنادات”. نه‌بونی شاعیری ژنیش وه‌ك زۆربه‌ی ژنه هونه‌رمه‌نده‌كان وتویانه یه‌كێكه له گرفتی گۆرانی بێژه ئافره‌ته‌كان بووه بۆ هه‌ڵبژاردنی تێكسیتێك كه به‌رۆحێكی ژنانه نوسرابێت سریلیش له‌وه دڵنیایه كه هۆكارێكی په‌نابردن بۆ شاعیری پیاو نه‌بونی شاعیری ژنه “به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه هۆكار بوه به‌ڵام ده‌كرێت هۆنراوهیهكیش هه‌ڵبژێردرێت كه بۆ كوران و كچانیش بگونجێت. هه‌روه‌ها راگه‌یاندنیش لایه‌نێكی سه‌ره‌كیه بۆ گه‌یاندنی په‌یام و هونه‌ر به‌خه‌ڵك ئه‌و پێی وایه بۆ پیشاندانی ناسینی هونهرمهندهكهشه”راگه‌یاندن ده‌ورێكی سه‌ره‌كی ههیهبۆپیشاندان و پێناسینی هونه‌رمه‌ند”.
له پرۆژه‌كانی بۆ داهاتو ئه‌و جگه له‌وه‌ی به‌رهه‌مێكی كلیپكردوه پلانی هه‌یه به‌رهه‌می تر به‌رهه‌م بێنێت و ده‌خوازێت بارودۆخی بگونجێت بۆ ئه‌وه‌ی توانای زیاتر به‌كار بێنێت بۆ پێشكه‌شكردنی كاری باش و جوان به بیسه‌رانی ده‌نگی و ده‌ڵێت”ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له كوردستان بوم گۆرانیه‌كم تۆماركردوه له تێكست و ئاوازی سۆران ئیبراهیم خه‌یاته‌و ئاماده‌كردنی میوزیك هێمن حوسێن كه له ستۆدیوی میلۆدی تۆماركراوه به‌م زووانه‌ش كلیپی ده‌كه‌م و بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه ده‌خوازم بارودۆخم بگونجێت كه بتوانم كاری باش و جوان پێشكه‌ش به بیسه‌رانی ده‌نگم بكه‌م ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كه‌میش بێت خزمه‌ت به هونه‌ری كوردی بكه‌م”
ئالان عومه‌ر