رێکەوت سەلام : خاتوونی گۆرانیبێژ (لۆکە زاهیر) توانی لە یەکەم ئەلبوومی خۆی سەرکەوتنێکی باش بە دەست بێنێـت و ئێستا خەریکی بڵاو کردنەوەى ئەلبوومێکی گۆرانیە بە ناوی( هەبوو نەبوو). بەڕێوەبەرى لقى هەولێرى کۆمپانیاى ڤین پڕۆدەکشن سامی سەباح سهبارهت بهم ئهلبومه ڕایگەیاند ” لەم هەفتەیەدا کۆمپانیاى ڤین پڕۆدەکشن ئەلبوومى تازەى هونەرمەند (لۆکە) خان بڵاودەکاتەوە”. ئەم ئەلبوومە بە ناوى (هەبوو نەبوو)ە لە 15 تراکی گۆرانى پێکهاتووە، یەکێک لە گۆرانیەکانى ئەم ئەلبوومە بە زمانى عەرەبى وتراوە گۆرانیەکانى تر بە زمانى کوردین و بە شێوەزارى کرمانجى سەروو و خوار گوتراوە .
سەبارەت بە تێکست و ئاوازەکان سامی وتى: تەواوى میلۆدیەکانى ئەلبوومى (هەبوو نەبوو) لەلایەن هونەرمەند (هەڵکەوت زاهیر)ەوە بۆ دانراوە، تێکستەکانیش لە لایەن (حەمە سەعید ئیبراهیم، زانا جەبەلى، دکتۆر ئاراس عبدالکریم، قادر ئەسعەد، ئەدیب چەلکى، ئاریۆس، هەڵکەوت زاهیر)ەوە دانراوە. کارى دابەشکردنى مۆسیقاى ئەم ئەلبوومە لە لایەن هونەرمەند (هێمن حوسێن) بۆی کراوە. هەروەها کارى تۆمار کردنی دەنگیش لە ستۆدیۆکانى کوردستان و تورکیا کارى بۆ ئەنجام دراوە.
لە کۆتایی قسەکانیدا ههروهها سامی وتى: کۆمپانیاى ڤین پڕۆدەکشن بە شێوەى سیدى و کاسێت لە ناوەوە و دەرەوەى کوردستان ئەلبوومى (هەبوو نەبوو)ى هونەرمەند (لۆکە) بڵاودەکاتەوە و هیواداریشین کە گوێگرانى خۆشەویست دوور بن لە کۆپی کردنی ئەم ئەلبوومە .