هونەرمەند شلێر کۆیى، کە چەند ساڵێکە هیچ کارێکى درامى ئەنجام نەداوە، رازى بووە لە بەشى سێیەمى دراماى “گەردەلوول” بەشدارى بکات. لەو بارەیەوە هونەرمەند شلێر کۆیى راگەیاند “لە بەشى یەکەم هونەرمەند جەلیل زەنگەنە داواى لێکردم بەشداربم، بەڵام لەبەرئەوەى دەورەکە بەدڵم نەبوو، بەشداریم تێدا نەکرد، لە بەشى سێیەم دیسانەوە جەلیل زەنگە خۆى داواى لێکردم دەورى لەگەڵدا ببینم، بەڵام ئەمجارە ئەو دەورەى بەمنى داوە جوانە و بە دڵمە، بۆیە بڕیارمدا بەشدارى تێدا بکەم”. دراماى گەردەلوول کە لەلایەن دەزگاى کوردستات دوو بەشى بەرهەم هاتووە، ئێستا لە سلێمانى دەستکراوە بەقۆناغى وێنەگرتنى بەشى سێیەمى.