ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیاكانی ههرێمو عێراق له هه‌وڵدان بۆ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژی ناوداری عێراقی كازم ساهیر هه‌تا له جه‌ژنی قورباندا بێته هه‌رێمی كوردستان‌و چه‌ند كۆنسێرتێك سازبكات. به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای هونه‌ریی بابیلۆن، سه‌لوان سناتی به ئه‌سوات ئه‌لعیراق-ی راگه‌یاند: له ئێستادا زۆرێك له كۆمپانیا نێوخۆییه‌كانی ههرێمو عێراق له‌گفتوگۆدان له‌گه‌ڵ قه‌یسه‌ری گۆرانیی عه‌ره‌بی كازم ساهیر بۆ ئه‌وه‌ی له جه‌ژنی قورباندا بێته هه‌رێمی كوردستان‌و چه‌ند كۆنسێرتێك سازبكات.
وتیشی: ساهیر سه‌رقاڵی پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و پێشنیارانه‌یه كه خراونه‌ته به‌رده‌ستی. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا” ئه‌گه‌ر كازم ساهیر ره‌زامه‌ندی نیشان بدات ئه‌وا له رۆژانی جه‌ژندا كۆنسێرت له شاره‌كانی هه‌رێم سازده‌كات، هاوكات به دووری زانی ساهیر كۆنسێرت له ده‌ره‌وه‌ی سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم سازبكات به‌هۆی خراپی باری ئه‌منییه‌وه له‌و ناوچانه. كازم ساهیر له ساڵی 1989ه‌وه گۆرانی دهڵێتو له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی به قه‌یسه‌ری گۆرانیی عه‌ره‌بی ناسراوه، دوابه‌رهه‌می ئه‌لبومی “وێنه‌كێشان به وشه”یه كه قه‌سیده‌یه‌كی شاعیری عه‌ره‌ب نزار قه‌بانییه.
کەریم سمکۆ