به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دوو كۆنسێرت له‌سلێمانی و هه‌ولێر له‌ڕۆژانی (7-9/10/2010) له‌سه‌عات (12)ی شه‌وی (3|4/10) هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم له‌ڕێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان. له‌كاتی چاوه‌ڕوانیكردنی هونه‌رمه‌ند بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی جانتاكانیدا كوردستانی نوێ چووه لای و وێڕای به‌خێرهێنانه‌وه‌ی، چه‌ند پرسیارێكی ئاڕاسته‌كرد. هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه هاتنه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دوو كۆنسێرته له‌شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر له‌گه‌ڵ گروپی كامكاران، كه داهاته‌كه‌ی بۆ مندالانی كورد ده‌بێت.
زۆر بهخهمباریشهوه باسی له‌كۆچی ناواده‌ی هونه‌رمه‌ند حه‌مه جه‌زا كرد‌و وتی: كه له‌ئه‌وروپا بوو زۆر په‌یوه‌ندیم پێوهكردو دوایه‌مین جاریش كه بینیم پێیوتم كه هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردی له‌ئه‌ستۆی كه‌سێكی وه‌كو تۆدایه، به‌ڕاستی حه‌مه جه‌زا زۆر كاریگه‌ریی هه‌بووه له‌سه‌رم و هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه له‌و كۆنسێرته‌دا ده‌یڵێم، پێشكه‌ش به‌ڕۆحی پیرۆز و پاكی ئه‌وی ده‌كه‌م.
وتیشی: ره‌نگه خه‌ڵك له‌كۆچی كه‌سایه‌تییه‌كی وادا بێده‌نگبن و بگرین، به‌لام من پێموایه كه ده‌بێ له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و كه‌ڵه هونه‌رمه‌ندانه‌دا گۆرانی و میوزیكیان پێشكه‌شبكرێت.
سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامدانی كۆنسێرت له‌كه‌ركوك-یش رایگه‌یاند، زۆر حه‌زده‌كات له‌وێ كۆنسێرت بكات، به‌لام خوانه‌كرده ئه‌گه‌ر رووداوێك رووبدات و ته‌نیا یه‌ك كه‌ركوكی په‌نجه‌ی خوێنی لێبێت، ئه‌وا تا ماوه نابێ گۆرانی بڵێت، بۆیه حه‌ز ناكات ببێت به‌هۆكارێك كه خه‌ڵك به‌هۆی ئه‌وه‌وه تووشی ئازار‌و گرفت بێت و زیانی به‌ربكه‌وێت، به‌لام خوازیاره رۆژێك له‌ڕۆژان بچێته ئه‌وێ و بهمقامهكانی قهتارهو ئه‌ڵلاوه‌یسی و گۆرانییه‌كانی عه‌لی مه‌ردان و حسێن عه‌لی و هونه‌رمه‌ندانی تر، ئه‌و شاره به‌سه‌ربكاته‌وه.
یونس حه‌مه‌د