ڕۆژنامەی “هەولێر”: گۆرانیبێژی لاو (مەزهەر جەلال)، تازەترین گۆرانیی خۆی بە ناوی “بێزارم لە عەشق” تۆمار كرد و بەم زووانە بە كلیپەوە لە كەناڵەكان پەخش دەكرێت.
ئەو لە لێدوانێكیدا تایبەت بۆ ڕۆژنامەی “هەولێر”، گوتی: “ئەم گۆرانییەم لە تێكستی (وشیار عەبدوڵڵا)ـیە و ئاوازەكەیشی بۆ خۆم دامناوە و ئێستا ئامادەی بڵاوكردنەوەیە، بەڵام دەمەوێت بە كلیپەوە بڵاو بكرێتەوە، چونكە كاری كلیپەكەیشم بەكۆتا هێناوە كە (یووسف لەشكری) وەكوو وێنەگر و مۆنتاژ هاوكارم بووە.”
گوتیشی: “حەز دەكەم لە داهاتوودا كاری جوانتر بكەم، چونكە من خولیای كاری هونەریم زۆرە و زۆربەی كاتەكانی خۆم بۆ گۆرانی تەرخان كردووە، ئەگەر ئەم بەرهەمەم هەر كەموكوڕییەكی هەبێت، بەڵێن دەدەم لە كارەكانی داهاتوومدا، كاری جوانتر پێشكەش بە گوێگران بكەم.”
ئەوەی جێی ئاماژەیە، (مەزهەر جەلال)، لە ساڵی 1985 لە شاری هەولێر لە دایك بووە و ماوەی چەند ساڵێكە هاتووەتە ناو دنیای گۆرانی، وەكوو خۆیشی ئاماژە دەدات، حەز دەكات لە داهاتوودا ببێت بە ئەستێرەی هونەری كوردی.
ڕۆژنامەی “هەولێر”