زانا گەلاڵێ : وا بڕیاره ڕۆژی 26 Martch 2011تیپی شانۆی بێ سنوور، شانۆگه‌ری (شێوه ئاوێنه) كه له‌نووسین و ده‌رهێنانى هونه‌رمه‌ند باكۆ سۆرانییه پێشكه‌شده‌كات. ده‌رباره‌ی ئه‌م شانۆگه‌رییه زاگرۆس جه‌بار ئه‌كته‌ری ئه‌و شانۆگه‌رییه بۆ كوردستانی نوێ وتى: ده‌رهێنه‌ر بۆ نووسینی ئه‌و چیرۆكه سوودی له‌هه‌ندێ چیرۆكی فۆلكلۆری كوردی وهرگهرتووه له‌گه‌ڵ شانۆگه‌رییه‌كی سویسری به‌ناوی شورای چین كه له‌نووسینی max frish، ئه‌م شانۆییه باس له‌وه‌زیرێك ده‌كات، كه وه‌زیری ئاسایشه و هه‌وڵده‌دات ده‌سه‌لات به‌ده‌ست بێنێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پلانێك داده‌نێت بۆ له‌ناو بردنی پاشا، لهپلانهكهش سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، به‌لام ئه‌و وه‌زیره بیر له‌وه ناكه‌ته‌وه كه خه‌ڵك ناڕازین به‌پلانی وه‌زیری ئاسایش، بۆیه ئاشنایه‌تی ده‌نگی گه‌لۆ كه كه‌سێكه له‌ناو گه‌له‌وه هه‌ڵقولاوه، به‌یه‌كه‌وه نهێنییه‌كانی وه‌زیری ئاسایش ئاشكرا ده‌كه‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن پاشا گه‌ردانی له‌ناوبه‌رن و ده‌سه‌لاتێك دروستبكه‌ن كه وزه‌كه‌ی له‌ناو خه‌ڵكه‌وه دروستبووبێت.
هه‌روه‌ك زاگرۆس جه‌بار وتی: له‌م چیرۆكه‌دا ده‌رهێنه‌ر هه‌وڵیداوه په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان چیرۆكی رۆژهه‌لاتی و چیرۆكی خۆرئاوا دروستبكات به‌مه‌به‌ستی له‌یه‌كنزیكبوونه‌وه هاوكات هه‌وڵیش ده‌ده‌ین كه‌لتووری كوردی و هۆڵه‌ندی ئاوێته‌ی یه‌ك بكه‌ین، به‌جلوبه‌رگی كوردی و میوزیكی كوردی هه‌روه‌ها زمانی كوردی.
چه‌ند شانۆیه‌کی دیکه له‌م کات و شیوێنهی خواره‌وه پایشکهش ده‌کرێت
18 February 2011
Shanoi Huis van Puck
له شاری Arnhem
سه‌عات : 20.15
شانۆگه‌ری Speigelbeeld/Shewa Awena (70 xulek)
26 Martch 2011
شانۆی Pierrot
له شاری Den Haag
سه‌عات : 20:15
02 April 2011
شانۆی Huis van Puck
له‌شاری Arnhem
سه‌عات : 20.15
15 April 2011
شانۆی Podium en Filmtheater Gigant
له شاری Apeldoorn
سه‌عات : 20.15
تێکست : باکۆ سۆرانی
ده‌رهێنه‌ر : باکۆ سۆرانی
مهزیک : حه‌مه به‌کر
Texnik: ساماڵ گۆران
ڕونکی i: edwin de haan
دیکۆر : annekateien klomp, henk jonker
به‌به‌ژداری سانۆکارانی کورد‌و هۆڵه‌ندی :
هاوژین به‌ختیار ، فه‌یسه‌ڵ سه‌بری . زاگرۆس جه‌بار –شازاده شیرین ،