به‌ئامانجی پاراستنی مۆسیقای ره‌سه‌نی کوردی و ڕامکردنی گوێی بیسته‌ر به موزیک، لهڕامانێکدا میوزسیانی ئازادکار هێمن حه‌مه‌جه‌زا به زمانێکی نوێ له‌ڕێگه‌ی ژێ ی که‌مانچه‌که‌ی تێکه‌ڵ به ده‌نگی سروشت سه‌فه‌رێکمان پێده‌کا بۆ دیتنه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ریه‌کانی رۆح.
له‌م رۆژانه سێیه‌مین به‌رهه‌می موسیقی ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ژێر ناوی( سه‌فه‌رێک له رۆژهه‌ڵات) له سه‌رجه‌م شاره‌کانی کوردستان بلاوده‌کرێته‌وه،ئه‌لبومه‌که ده پارچه میوزکی ره‌سه‌نی کوردی له شێوازێکی نوێ‌دا سازاندوه. موسیقایه‌کی نه‌هاوه‌ندی له ژهنینێکدا به ناوی “بارینی تاریکی” هه‌روه‌ها سه بایه‌کی له ژێر ناوی ” نوسینه‌وه‌ی خه‌ون “پێشکه‌ش کردوه.
هه‌شت به‌رهه‌مه‌که‌ی تر له‌ژێر ناوه‌کانی: سه‌ما..له سێیداندا،ئه‌وپه‌ڕی بێده‌نگی،به ته‌نها تۆ، پیاسه‌یه‌ک له ته‌مدا،ژه‌نینی تارمایی، لهناوهختێکا..باران،پیربونی ده‌ریا و دواهه‌مین وێنه‌ی -با- له‌سه‌ر په‌یژه‌کانی هه‌مایۆن،ئالهوهیسی،حیجاز،به‌یات،ڕاست،حیجازکار،عه‌جه‌م و سه‌فه‌ر ژه‌نراوه.