ڕووداوەکانی ئەمدواییەی سلێمانی ئەمجارەیان دوور نییە لە هونەرمەندان، لە سلێمانی هونەرمەندان و ڕۆشنبیریان بە گروپی سپی بە بەشداری کردن لە پێشەوەی ئاپۆڕەی خۆپیشاندەرانن، لە دەرەوەش هونەرمەندانی تر بە چاڵاکیی هونەری بۆ ئەم بارودۆخەی سلێمانی و شارەکانی تری کوردستان دەنگی خۆیان بەرزە دەکەنەوە.
لێرەدا هەردوو شاعیر ڕەنج سەنگاوی وە هەردی نوری تێکستی گۆرانییەکی نوێ ئامادە دەکەن و بە دەنگە بە سۆزەکەی هونەرمەند ڕۆژ کەریم پێشکەش دەکرێت. ئامادەکردن و جێبەجێکردنی ئەم گۆرانیە و بە کلیپکردنی لە قۆناغی جێبەجێکردن دایە. دەرهێنەر ئامانج کەمال کاری دەرهێنانی ئەم کلیپەی لە ئەستۆ دەبیت، ئەمجەد محەمەد وێنەی بۆ دەگریت و چێنەر محەمەدیش مۆنتاژی بۆ دەکات. ئەوەی شایانی باسە گۆرانییەکە بۆ خۆشەویستی شاری سلێمانی و هێورکردنەوەی ئەم بارودۆخە ئامادەکراوە.